لەهێرشێكی چەکداری لە فلۆریدا نۆ کەس بریندار بوون

لەهێرشێكی چەکداری لە فلۆریدا نۆ کەس بریندار بوون

 

 

دوای هێرشێکی چەکداری لە ناوچەی هۆلیوود لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا، ٩ کەس برینداربوون کە لە نێویاندا 4 منداڵن.

لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکەی ناوچەی هۆلیوود لە فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ئێوارەی دوێنێ ڕوویدا، ٩ کەس برینداربوون کە لەنێویاندا 4 منداڵن.

دیانا بیتینسکی وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی فلۆریدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: كە زۆربەی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵان.

بیتینسکی بە ئاماژەدان بەوەی کە ٤ لە بریندارەکانی ئەم هێرشە چەکدارییە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ ١٧ ساڵدایە، ڕایگەیاند، کە یەکێک لە بریندارەکان دوێنێ نەشتەرگەری بۆ کراوە.

هه ڕوه ها گوتی: یەكێك لە ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە ده ستگیرکراوه و لێکۆڵینەوه له سه ڕ ئه م ڕووداوه به ڕده وامه .

ئەم هێرشە چەکدارییە ئێوارەی دوێنێ لە ڕۆژی یادکردنەوەی کوژراوانی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا ڕوویدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top