ئەو خۆراكانەی سسیتمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن!
پەیوەندیی بەهێز لە نێوان خۆراك و سیستمی بەرگریی لەشدا هەیە، بۆنموونە كەمیی هەندێك ماددەی خۆراكی كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر سیستمی بەرگریی لەش، بە پێچەوانەشەوە خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ماددەی گرنگ سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن. بەگشتی ئەو خۆراكانەی كە سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن بریتین لە: شەكرە زیادەكان لەگەڵ شیرینكارە دەستكردەكان Artificial sweeteners كە دەبنە ئەگەری گۆڕینی هاوسەنگیی بەكتریای ڕیخۆڵە و بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، شلەمەنییە گازدار و شیرینكراوەكان، خۆراكی شۆر و پڕخوێ، ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمیگا 6، خۆراكی سوورەوەكراو لە ڕۆن یان زەیتی زۆر گەرمدا Fried foods، خۆراكی پرۆسێسكراو كە ماددەی پاراستنی خۆراك و ماددەی كیمیایی دیكە لەخۆدەگرن وەكو بۆن و چێژ و ڕەنگ، گۆشتی زۆر برژاو Charred meat، خۆراكی خێرا بە هەموو جۆرەكانییەوە، كاربۆهیدراتی زۆر سافكراوی وەكو نانی سپی، سپاگێتی و هەویركارییەكان كە بە ئاردی سپی دروستكرابن، بسكویتەكان، لەگەڵ برنجی سپی.