لەبەردەوامیی ململانێکان لە سودان؛ ژمارەی قوربانیانی مەدەنی گەیشتە ٨٦٦ کەس

لەبەردەوامیی ململانێکان لە سودان؛ ژمارەی قوربانیانی مەدەنی گەیشتە ٨٦٦ کەس

 

 

سەندیکای پزیشکانی سودان زیادکردنی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە ململانێکانی ئەو وڵاتە بۆ ٨٦٦ کەس ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا سەندیکای پزیشکانی سودان ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەی بە 866 كەس و ژمارەی بریندارەکانیش بە 3721 کەس ڕاگەیاند.

ئەم سەندیکایە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانەوە تا ئێستا ٨٦٥ هاووڵاتی مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات کوژراون و سێ هەزار و ٦٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: کە ڕیاز و واشنتۆن وەک ناوبژیوان لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سودان، داوای درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەستیان لەم وڵاتە کردووە.

هاوکات، دووشەممەی ڕابردوو، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە نێوەندگیری سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی جددا کە لە 6ی ئایار دەستیپێکرد، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی 7 ڕۆژە. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ٧ ڕۆژە لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان، شەڕ و پێکدادانی قورس لە ناوچە جیاجیاکانی خەرتوم بەردەوام بوو.

لە ١٥ی نیسانەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیپێکرد و چەندین جار ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەڵام لایەنەکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانەوە دەستیپێکردووە. تا ئێستا ٧ جار ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەڵام لایەنەکان بەردەوام پێشێلی دەکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top