چۆنیتی زانینی كاتی قژبڕین و ئارایشتی نوێ

چۆنیتی زانینی كاتی قژبڕین و ئارایشتی نوێ

ئارایشتگۆڕین و قژبڕین دوو هەنگاوی گرنگن لە جوانی و بایەخدان بە سەر و پرچ، زۆربەی ئافرەتان كاتی قژبڕینیان نازانن، ڕەنگە پرسیاریش بكەن ئاخۆ كاتەكەی هاتووە یان نا، گۆڤاری (بۆڵد سكای) ئەو هێما و نیشانانەی خستووەتە ڕوو كە باس لە كاتی قژبڕین دەكەن، بەم جۆرە: ئەو كاتەی هەستت كرد كە قژت دەوەرێت یان سەری تاڵە مووەكان بەهۆی بۆیەكردنەوە وشك دەبن، نیشانەی ئەوەیە كە كۆتاییەكانی قژت وشك بوون و پیویستیان بە بڕینە. كاتێك هەستت كرد قژت بە ناڕێكی دێتەوە، نەوەك وەك ئەو ستایلەی هەڵتبژاردووە، واتە بەشێكی كورت و بەشێكی درێژ دەبێت، ئەوەش مانایەكی دیكەیە و پێویستە قژت ببڕیت. ئەوانەی قژیان بە ماددەی كیمیایی بۆیە و دەرمان و سیشوار دەكەن، كە كاریگەریی ماددە كیمیاییەكانی بەسەر بەهێزیی قژدا زاڵ دەبن و بەشێكی قژ دەبەن، ئەو كاتە بە شووشتن چارەسەر نابێت و بەڵكو بڕینی دەوێت. هەڵوەڕینی لەناكاو و زۆریی تاڵەمووەكانی قژت، كە بەشێكی دیكەی هێمایە بۆ كورتكردنەوەی قژ، ئەوانەی قژیان تەنكە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بكەن، هەروەها زوو زوو بیبڕن.

Top