ئەحمەد محەمەد لە وڵاتی سوید كۆڕێكی شیعری سازدەكات

ئەحمەد محەمەد لە وڵاتی سوید كۆڕێكی شیعری سازدەكات

بڕیار وایە كاتژمێر 6ی ئێوارە ڕێكەوتی 11/6/2023 لە هۆڵی (ڤۆلکێت هوس) لە شاری "یۆتۆبۆری"ی وڵاتی سوید شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) كۆڕێكی شیعری ساز بكات .

لە درێژەی كار و چالاكییە هونەرییەكانیدا,کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری بە هەماهەنگی لەگەڵ (ABF) و شارەوانی یۆتۆبۆری و (JGC) کۆڕێکی شیعر و موزیك بۆ ( ئەحمەد محەمەد ) ڕێكدەخات,هەروەها لەم كۆڕە شیعرییە هونەرمەند (ئاسۆ دیلان) بە ژەنینی موزیك بەشدارە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەحمەد محەمەد لە وڵاتی سوید كۆڕێكی شیعری سازدەكات
Top