بە گرنگیدان و شێلان ڕوخسارت دەگەشێتەوە

بە گرنگیدان و شێلان ڕوخسارت دەگەشێتەوە

ئەگەرچی ماكیاژ و پاكوخاوێنیی ڕوخسار، هەنگاوێكی لووتكەی جوانییە، هەروەها گرنگیدان بە پێستی ڕوخسار و دەوروبەری چاوەكان دەبێتە مایەی قەشەنگیت، بەم هەنگاوانە دەتوانیت گرنگی بە پێستی ڕوخسارت بدەیت، سەرەتا بە مەساج و ڕاهێنانی دەوروبەری چاوەكان، هەردوو دەستەكانت بە شێوەی ئاسۆیی لەژێر هێڵی برژانگی خوارەوەت دابنێ، واتە بكەوێتە سەر ڕوومەتەكانت، بە هێواشی پاڵەپەستۆ بخەرە سەر پێست بۆ ماوەی (5) چركە، دواتر ڕوومەتت بەرەو سەرەوەی هەڵكشێنە، واتە بەرزی بكەوە، لەو كاتەش با چاوەكانت بەرەو پێشەوە بن، دیسان (5) چركە بوەستە و ئەمەش بۆ (5 تا 6) جار دووبارەی بكەرەوە، دووەمین مەساج بریتییە لە مەساجی ڕاهێنانی ڕوخسار و ڕوومەت: پەنجەكانت بخەرە سەر نێوچەوان و هەندێ پاڵەپەستۆی بخەرە سەر، چاوەكانیشت دابخە و لێویشت بە یەكەوە بێت، دەستەكانت بەرەو خوارەوە بێنە و بەردەوام بە لە پاڵەپەستۆ، تا بەرەو خوارەوە دێت و دەگەیتە سەر گەردن، ئەوجارەیان بە پێچەوانە بەرەو سەرەوە دەستت بخزێنە و چاوەكانت بكەوە و دەمیشت كراوە بێت، هەوڵ بدە ماسوولەكەكانی گەردەنیشت بەرز بكەیتەوە بۆ ماوەی (10) چركە، ئەو ڕاهێنانە (3 تا 5) جار دووبارە بكەرەوە، دوا هەنگاویش بریتییە لە مەساج و ڕاهێنانی ژێر گەردەن، دەستت بخەرە ژێر گەردنت، زمانیشت لە ناودەم بە بەشی سەرەوە بكەوێت، هەروەها دەمیشت داخراو بێت، گەردنت بەرەو سەرەوە هەڵكێشە و ئەمەش بۆ ماوەی (5) چركە بەردەوام بێت، ئەوجارە دووبارەی بكەرەوە و دەمیشت كراوە بێت، دواجار گەردنت بەرەو خوارەوە ڕاكێشە، ئەو ڕاهێنانە (3) جار دووبارەی بكەرەوە و پاشان دەبینیت ئەنجامەكانی جێگەی سەرسوڕمان دەبن.

Top