بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە لە زەریای باشووری زەریای هێمن ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە لە زەریای باشووری زەریای هێمن ڕوویدا

 

 

ناوەندی جیۆلۆجی و بومەلەرزەزانی ئەمریکا ڕایگەیاند، كە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی "کالیدۆنیای نوێ" لە زەریای هێمن ڕوویداوە.

لەسەر بنەمای ئەمەش ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٣٧.٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە و ناوەندەکەی باشووری ڕۆژئاوای فیجی و باکووری نیوزلەندا و ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا بووە.

لەمبارەیەوە ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی لە زەریای هێمن هۆشداری داوە لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی تسونامی لە زەریای هێمن بە دووری هەزار کیلۆمەتر لە ناوچە کەنارییەکان لە ناوەندی بوومەلەرزەکەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top