ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەیجیریا بەهۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە کوژراون بۆ ٨٥ کەس بەرزبووەوە
جۆزێف گوانکات، سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی مۆغاوولی نەیجیریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکان لە ویلایەتی پلاتۆی وڵاتەکە بۆ ٨٥ کەس بەرزبووەتەوە .
گوتیشی: دوای هێرشەکانی 15ی ئایار، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم ویلایەتەش هێرش هەبووە.
گوانکات گوتی: لە هێرشەکاندا زۆرێک لە خانووەکان ئاگریان تێبەردراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، زەوییە کشتوکاڵییەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ١٥ی ئایاردا دوو گوندی سەر بە ویلایەتی پلاتۆ لە نەیجیریا کرانە ئامانجی هێرشی چەکداری و ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوای ئەم هێرشانە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگەیەندرا بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان لە ویلایەتەکەدا.
گوڵان: سەردار خەلیل