زیاتر لە سەد پەنابەر لە مەترسی مردن ڕزگار کران

زیاتر لە سەد پەنابەر لە مەترسی مردن ڕزگار کران

 

 

وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕزگارکردنی 107 پەنابەری لە کەناراوەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

حسام الدین ئەلجبابلی، وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی تونس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 107 پەنابەر کە پلانیان دانابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە ئەوروپا لە کەناراوەکانی تونس ڕزگارکران.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم کۆچبەرە نایاساییانە هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقان. هەروەها لە ناوچە کەنارییەکانی "سەفاقس" لە دەریای ناوەڕاست ڕێگری لە ٤ حاڵەتی هەوڵی کۆچبەری نایاسایی کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ پەنابەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.

لافاوی پەنابەران لە باکووری ئەفریقاوە بەرەو دوورگەی لامپدوسای ئیتاڵیا بەزۆری لە وەرزی هاویندا زیاد دەکات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top