دڵنیا خان بە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەركەوتەوە

دڵنیا خان بە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەركەوتەوە

دوای دابڕانێكی زۆر دڵنیا خان خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو دڵنیا خان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لە بەشی ستۆری بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی ئامادەیە بەناوی (دایە) بەڵام وادەی بڵاوكردنەوەی دواخست و ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 13/5/2023 بەرهەمەكەی بەناوی (دایە خەمخۆرەكەم)بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەمەش سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بوو بۆ هەوادارانی و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بە گەرمی پێشوازیی لێ كرا .

دڵنیا خان بە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەركەوتەوە

دڵنیا خان خۆی ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو سەید نووح عنایەتی ناسراو بە (نەبەز) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەو (سیامەك فەقیزادە) كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووە,هەروەها (جەعفەر حەمزەپوور) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top