ژمارەی قوربانیانی لافاو لە پارێزگای کیڤۆی باشووری کۆنگۆ بۆ 176 کەس بەرزبووەوە.
![ژمارەی قوربانیانی لافاو لە پارێزگای کیڤۆی باشووری کۆنگۆ بۆ 176 کەس بەرزبووەوە.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230506214925_original_39.jpg )
ژمارەی قوربانیانی لافاو لە کۆنگۆ گەیشتە ١٧٦ کەس
تیۆ نگوابیجی کاسی، پارێزگاری ویلایەتی کیڤۆی باشوور لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٦ کەس بەرزبووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: ماوەى هەفتەیەکە بارانبارینى بەخوڕ چەند پارێزگایەکى کۆنگۆى گرتووەتەوە و وایکردووە ئاوی ڕووبارەکان لەم ناوچانەدا زۆر ببێت و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.
ئاماژەى بەوەشکرد، كە تیمێکى زۆرى فریاکەوتن لە ئێستادا گەیشتونەتە ناوچەکە و سەرقاڵى گەڕانن بەدواى بێسەر و شوێنەکاندا، هەروەها نزیكەی هەزار و ٣٨٠ خێزانیش ماڵەكانیان جێهێشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل