ژمارەی قوربانیانی لافاو لە پارێزگای کیڤۆی باشووری کۆنگۆ بۆ 176 کەس بەرزبووەوە.

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە پارێزگای کیڤۆی باشووری کۆنگۆ بۆ 176 کەس بەرزبووەوە.

 

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە کۆنگۆ گەیشتە ١٧٦ کەس

 

 

تیۆ نگوابیجی کاسی، پارێزگاری ویلایەتی کیڤۆی باشوور لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە  لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٦ کەس بەرزبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: ماوەى هەفتەیەکە بارانبارینى بەخوڕ چەند پارێزگایەکى کۆنگۆى گرتووەتەوە و وایکردووە ئاوی ڕووبارەکان لەم ناوچانەدا زۆر ببێت و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

ئاماژەى بەوەشکرد، كە تیمێکى زۆرى فریاکەوتن لە ئێستادا گەیشتونەتە ناوچەکە و  سەرقاڵى گەڕانن بەدواى بێسەر و شوێنەکاندا، هەروەها نزیكەی هەزار و ٣٨٠ خێزانیش ماڵەكانیان جێهێشتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top