چیا مەدەنی گۆرانی (باران)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

چیا مەدەنی گۆرانی (باران)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری كورد(چیا مەدەنی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

چیا مەدەنی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (باران) بڵاوكردەوە كە (ئارام بایزیدی) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ئەنوەر خاتەمی) تێكستەكەی نووسیوە,چیا مەدەنی خۆی كاری دابەشكردنی بەرهەمەكەی ئەنجامداوەو (ئومێد راهیرۆ) كاری میكس و ماستەرینگی كردووە,هەروەها (سابیر بەهارنیا) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە . 

چیا مەدەنی كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری موزیك و گۆرانی دەركەوتووەو خاوەنی چەندین ئەڵبۆمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە,ئەم هونەرمەندە دەربارەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپی باران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی:کلیپی "باران" ماوەی ساڵێکە کارەکانی تەواو بوون. بەداخەوە بارودۆخی نالەباری رۆژهەڵاتی کوردستان جۆرێک بوو کە تاکوو ئێستاش دڵم هەر بەرای نەداوە بڵاوی بکەمەوە.
بەهەرحاڵ ژیان بەردەوامە...
لێرەوە سپاسی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەم کە لە درووستبوونی ئەم بەرهەمەدا هاوکارم بوون بەتایبەتی برای خۆشەویستم کاک سابیر بەهارنیا کە ئەرکی درووستکردنی ئەم کلیپەی گرتە ئەستۆ.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top