زه‌روره‌تی ده‌رچوونى یاسای په‌روه‌رده و فێركردن
گه‌وره شۆڕشگێر و سه‌رۆكی پێشووى باشوری ئه‌فریقیا (نیلسۆن ماندێلا) ده‌لێ" فێركردن به‌هێزترین چه‌كه ده‌توانی به‌كاری بهێنێ بۆ گۆڕینی هه‌موو جیهان".
شكی تێدانییه هه‌ر ووڵاتێك بیه‌وێ پێش بكه‌وێ و گه‌شه بكات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌بێ له په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ست پێ بكات، نموونه‌ى وڵاتە پێشكه‌وتوو و گهشهسهندوەکانی جیهان دیاره كه‌وا له په‌روه‌رده و فێركردنەوە ده‌ستیان پێكرد كه پێشتر وڵاتی ڕووخاو و هه‌ژار و وێران و دواكه‌وتوو بوون نموونه (ژاپۆن، سه‌نگاپوره،مالیزیا، كۆریای باشور ، ئه‌ڵمانیا....) له په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ده‌ستیان پێكردو ئێستا وڵاته‌كانیان له لوتكه‌ن له زۆربه‌ى بواره جۆراوجۆره‌كان.
گه‌ر سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن به تایبه‌تى له كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،بەپالپشتی راستەوخۆی ریزدار جەنابی سەرۆکی حکومەت گرنگی زۆر بەسیکتەری پەروەردە دراوە ، هەروەها جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌وپه‌ڕی لەخۆبوردوویی و جدییه‌ته‌وه به به‌رده‌وامى لەگەل تیمی وەزارەتی پەروەردە كاریان كرد له سه‌ر یاسای په‌روه‌رده و فێركردن، كه نزیكه‌ى (3)سێ ساڵى خایاند‌و دواتریش داكۆكی كردن و به‌دواداچوونی جەنابیان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و کۆبونەوەکانی په‌رله‌مانى كوردستان دەنگی پیدراو توانرا یاسای ژماره(13)ساڵى (2022) په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان-عێراق له ڕۆژنامه‌ى ڕه‌سمی وه‌قایعی كوردستان له 27ى شوباتی ساڵى 2023 بڵاوبكرێته‌وه بۆ ساڵى خوێندنی (2023-2024)، كار به‌و یاسایه ده‌كرێت كه خۆی له خۆیدا یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته هەرە گرنگ و پربایەخەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان كابینه‌ى نۆیه‌م و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، وه‌كو بناغه‌یه‌كی تۆكمه و چوارچێوه‌یه‌كی به‌هێز داده‌نرێت بۆ رێكخستنی كه‌رتى په‌روه‌رده و یاسا و ڕێساكان و به‌دیهێنانى ئامانجه گشتی و تایبه‌تییه‌كانى كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان. له پێناو بنیاتنان و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی تاكی كوردستانى وشیار و به ئاگا و كارا و دڵسۆز و داهێنه‌ر و به‌رپرسیار بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ئاراسته‌یه‌ك كه ئینتیماى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤـــ دۆستی به‌هێز بكات له تاكه‌كان و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و خاوه‌نداریه‌تى پرۆسه‌كه بكات. له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه یاسای ژماره(4)ی (20/9/1992)ى هه‌موار كرا‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كار به‌م یاسایه نوێیه ده‌كرێ كه یاسای (په‌روه‌رده و فێركردن)ه، نه‌ك یاسای وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ئه‌و یاسایه له (پێنج ده‌روازه و چه‌نده‌ها به‌ش و ته‌وه‌ر و مادده و خاڵ و بڕگه) پێك دێت.
به ووردی و تێروته‌سه‌لی باسى كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن كراوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به جێ به‌جێ كردنى ئه‌و یاسایه له ساڵى (2023-2024) ده‌توانرێ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌ره‌پێدان و ته‌كانێك به کۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بدرێ، چونكه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ بواره جیاوازه‌كان و كاراكته‌ره‌كان و دامه‌زراوه‌كان دانراوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانرێ گرنگی و بایه‌خی جێ به‌جێ كردنى ئه‌و یاسایه ببینین.
هه‌ر له‌م یاسایه زۆر گرنگی به قوتابی و مامۆستا و قوتابخانه دراوه كه له وتاره‌كانى داهاتوو به وردی باسیان ده‌كه‌ین.
ماوه‌ته‌وه بلێم به‌ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ و پڕ بایه‌خ ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌رمانى ده‌ستكه‌وته‌كانى تری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ى نۆیه‌م و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، له وتاره‌كانى داهاتوودا به جیا باسى هه‌ر ته‌وه‌ر و به شێك ده‌كه‌ین به پاڵپشتى خوداى گه‌وره.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی