داتا و ئامارەكانی كار و چالاكیی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە (تەمموزی ٢٠١٩) هەتا (تەمموزی ٢٠٢٤)
یەكەم :
مۆڵەت و ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەكانی (پیشەسازی، پیشەسازیی خۆراك، خزمەتگوزاری، نیشتەجێ، بازرگانی، كشتوكاڵی، تەندروستی، هەروەها مۆڵەتی ڕاو و گواستنەوەی دار و بیری قووڵ، هەروەها مۆڵەت پێدانی بەشی تیشك، بەم شێوەیەی خوارەن:
هەولێر (٤٣١٠) پڕۆژە
سلێمانی (٣٨٦٨) پڕۆژە
دهۆك (٢٥٣٤) پڕۆژە
هەڵەبجە (٤٥) پڕۆژە - فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە ١/٧/٢٠٢٢ دەست بەكار بووە، بۆیە ژمارەكە بەم جۆرەیە.
گەرمیان (١٠٣٨)پڕۆژە
ڕاپەڕین (٧٠٧)پڕۆژە
هەڵەبجە (٦) پڕۆژە
سۆران (٩) پڕۆژە
كۆی گشتی ١٢٥١٧ پڕۆژە
دووەم / نەدانی ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەكان
هەندێك لە پڕۆژەكان لەگەڵ ژینگە و یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە ژینگە ناگونجێن، بۆیە ڕەزامەندییان پێنەدراوە، بەم جۆرەی خوارەوە:
هەولێر (٣٤) پڕۆژە
سلێمانی (٢٦)پڕۆژە
دهۆك (٩ ) پڕۆژە
گەرمیان (٤) پڕۆژە
ڕاپەڕین (٢٠) پڕۆژە
كۆی گشتی : ٩٣ پڕۆژە
سێیەم / لە بواری یاسایی
ئاماری كەیسەكانی دادگا بەم جۆرەی خوارەوە بوون:
هەولێر:
كەیسەكانی دادگا و ژ. سكاڵا (٦١٤) كەیس.
سزا و پێبژاردن (١٢١) كەیس.
ئاگاداركردنەوە (١٠٣) .
بەڵێننامە (٢٠٩٥).
سلێمانی:
كەیسی دادگا (٦١٧٠٦)كەیس.
سزا و پێبژاردن (٢١٢)كەیس.
ژ. بەڵیننامە (٣٨٣٨).
ئاگاداركردنەوە (٤٥٧).
دهۆك:
كەیسی دادگا و ژ. سكاڵا (٩٠) كەیس.
سزدان و پێبژاردن (١٥١)كەیس.
بەڵێننامە (١٧٩١).
هەڵەبجە:
كەیسی دادگا و سكاڵا (١١٥) كەیس.
بەڵێننامە (٧٧) كەیس .
سزا و پێبژاردن (٢١) كەیس .
سەرپێچی (٣٦) كەیس.
گەرمیان:
كەیسەكانی دادگا (١٤) كەیس.
ژمارەی سكاڵا (١٤) كەیس.
ڕاپەڕین:
كەیسەكانی دادگا (٧١) كەیس.
بەڵێننامە (٣٦٣).
چوارەم / چاودێری و بەدواداچوون و پشكنین:
چاودێری و بەدواداچوون و پشكنین بۆ پڕۆژەكانی (كشتوكاڵی، بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، تەندروستی و پاڵاوگەكانی نەوت و.. هتد، بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییە ژینگەییەكان.
هەولێر (٣٦٩٣) پڕۆژە پشكنین و بەدواداچوونی بۆ كراوە.
سلێمانی (٨٦٧٩) پڕۆژە.
دهۆك (٧٥٥٢) پڕۆژە.
هەڵەبجە (٣٧٥) پڕۆژە.
گەرمیان (٤٦٥) پڕۆژە.
ڕاپەڕین (١١٢٥) پڕۆژە.
كۆی گشتی ئەو پڕۆژانەی لەو ماوەیەدا پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ كراوە: ٢١٨٨٩پڕۆژە بوون.
پێنجەم/ دامەزراندنی دەرچووانی ژینگە:
دۆزینەوەی هەلی كار و دامەزراندنی دەرچووانی ژینگە لە سەر پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و بەپێی ڕێنمایی (١)ی ٢٠٢٢، دەرچوو وەكو چاودێر لەسەر پڕۆژەكان دانراون:
(٢٧٥) دەرچوو وەك چاودێر دامەزراون.
شەشەم/ پشكنینی تاقیگەیی:
پشكنینی تاقیگەیی بۆ نموونە (پشكنینی كیمیاویی خاك، پشكنینی باكتریۆلۆجیی ئاو، پشكنینی كیمیاویی ئاو) و چەند جۆرێكی دیكەی پشكنین لە تاقیگەكانی ئێمە لە فەرمانگەی شارەكان ئەنجام دەدرێن، ئەمانیش بەم جۆرە بوون:
١. هەولێر:
ژ. نموونە : (٣٤٧٨).
ژ.پشكنین : (٥١٤٢٠).
٢. سلێمانی:
نموونە (٣١٣٢).
پشكنین (٤٩١٥٠).
٣. دهۆك:
نموونە (١١٧٨١).
پشكنین (٥٣٣١٢).
كۆی گشتیی ژمارەی نموونەكان (١٨٣٩١).
كۆی گشتیی جۆرەكانی پشكنین (١٥٣٨٨٢).
حەفتەم / هەڵمەتی هۆشیاری و ڕاگەیاندن:
هەڵمەتی هۆشیاری و ڕاگەیاندن كە بریتییە لە (پێشوازیكردن لە ڕێكخراوەكان و ژینگەپارێزەكان، هەڵمەتی نمام چاندن لەگەڵ ڕێكخراوەكان، سەردانیكردنی شوێنە جیاجیاكان، بەشداریكردن لە دیدارە تەلەفزیۆنییەكان و لێداونە ڕادیۆییەكان، ئەنجامدان و بەشداریكردن لە سیمینارەكان و وۆركشۆپەكان، هەروەها هەڵمەتە جۆراوجۆرەكانی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری دژ بە پەتای كۆرۆنا:
دیوانی دەستە (٤٦٥٠).
هەولێر (٥٦٤).
سلێمانی (٢٢٨).
دهۆك (١٢٩٥).
هەڵەبجە (٥١).
گەرمیان (٣٨٢).
ڕاپەڕین (٨٩٦).
سۆران (٢٦٦).
كۆی گشتی: (٨٣٣٢).
چالاكیی سەوزكردن:
بۆ ئەو كارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم مۆڵەتیان وەرگرتووە و شوێنی سەوزكردنیان نییە لە پڕۆژەكەدا (٢٠٢٤٣٢٣) مەتر دووجایە كە دەكاتە (٨١٠) دۆنم و (٧٠٠)م دووجا.