سەرکەوتنی لیستی پارتی پێویستێکی گرنگی ئەم قۆناغەیەبوو ...

سەرکەوتنی لیستی پارتی پێویستێکی گرنگی ئەم قۆناغەیەبوو ...

وەک چاوەڕوان دەکرا خەلکی کوردستان ، بە گوڕ و تینەوە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن وپاداشتی ھەلوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیە کانی پارتی بدەنەوبۆ ئەوەی وەک هەمیشە، پارتی هێزی یەکەم و پێشەنگی کوردستان بێت ، چونکە سەرکەوتنی پارتی ، دەبێتە ماییەی زیاتری پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستان ،بەم سەرکەوتنە گەورەیە پارتی وەک حزبی یەکەم لەسەرئاستی کوردستان مایەوە،ئەمەش یشانەی وەفاداری کوردستانیان بوو بۆڕێبازی بارزانی وگەواهیدانێكى ڕاستگۆیانەبوو بۆ متمانه‌ و سەلماندنی پێگەی پارتی لەسەر ئاستی کوردستان ،کەئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی پارتی زیاتر دەبێت بۆخزمەتکردنی کوردستانیان ، چونکە سەرکەوتنی لیستی پارتی پێویستێکی گرنگی ئەم قۆناغەیەبوو ،بەدلنیایەوە پارتی لە ئاستی ئەو بڕوا ومتمانەیەدادە بێت کە خەڵکی کوردستان پێیان بەخشیوە.وەک ھەمیشە بە قەڵغانی پاراستنی کورستان دەمێنێتەوە بۆ بەرگریکاری لە قەوارەو مافەکانی ھەرێمی کوردستان ، بەم دەرەنجامەیە پارتییەکان شانازی ودەسکەوتێکی تریان تۆمارکرد،بۆ دۆست ودوژمن سەڵماندیان پارتی ھەرگیز ناشکێت ،ھەروەھا وەفاداری خۆیان بۆسەرۆک وحزبەکەیان دووپاتکردەوە ،رێگریان کرد لەھاتنەدی خەونی دژە پارتییەکان ،کەسالانێکە چاوەروانی مەرگی پارتین ،

بۆیەش ئەرکی پارتی قورستر دەبێت تا چۆن لە رابردوودا جێگای متمانەو ئومێدی خەلک بووە بەھەمان شێوەش لەداھاتوودا بە کردەوە بەردەوامی بدات بەکاروانی ئارامی وئاوەدانی ،پێکەوەیی وخۆڕاگری
کەدروشمی سەرەکی پارتی بوون لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن بوون ،بۆزیاتر پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێم وبەرگریی کردن لە خاک ومافی گەلی کوردستان وگەشەپێدانی زیاتری خزمەتکردن ،تا ھەمیشە پارتی لە ئاست متمانەی جەماوەردابێت ،بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری ،چونکە هەموو لایەك بە دۆست و نەیاراوە ئەو ڕاستیە چاک دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە،

Top