كورتە فیلمی (پەیكەر) دەچێتە وڵاتی ئیسپانیا
كورتە فیلمی كوردی (پەیكەر)بۆ سێهەم جار دەچێتە فیستیڤاڵە سینەماییەكان و هەوڵی بردنەوەی خەڵاتەكان دەدات .
دوای ئەوەی لە خولی حەوتەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بە تیرۆر لە شاری هەولێر بووە براوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر,وە دوای ئەوەی چووە فیستیڤاڵێكی سینەمایی لە وڵاتی بەریتانیا,لە ئێستادا كورتە فیلمی سینەمایی (پەیكەر) بە نوێنەرایەتی كوردستان بەشدار دەبێت لە فیستیڤاڵی (Erronka Munduan film festival) لە وڵاتی ئیسپانیا و كێبڕكێ دەكات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكانی ئەم فیستیڤاڵە .
كورتە فیلمی (پەیكەر) بەرهەمی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە و كۆمپانیای (Mithra production)كاری جێبەجێكردنی ئەنجامداوە, هەروەها هونەرمەند (بڕوا كامل عەتار) لەگەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, لەم كارە هونەرییە ژمارەیەك ئەكتەر و شانۆكار تێیدا بەشدارن دیارترینیان برییتە لە سۆما باپیر و ئاریاس بروا عەتار و رامان عەلی,هەروەها ژمارەیەك پێشمەرگە بەشدارییان لە فیلمەكەدا كردووە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی