رۆڵ و ره‌فتاری مامۆستا له هۆڵی ئه‌زموونه‌كان دا
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ بۆ قوتابیان: (ئاگاداری كات بن ئازیزانم... ژیرانه به‌كاری بهێنن، له چه‌ند خوله‌كی سه‌ره‌تادا پرسیاره‌كان به وردی بخوێننه‌وه و پاشان پلانێك دانێن بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه خۆتان حه‌زتان لێیه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه ... له‌و پرسیارانه‌وه ده‌ستپێكه‌ن كه سووك و ئاسانن بۆتان و ئه‌و كاته‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و پرسیارانه ته‌رخان بكه‌ن كه تۆزێك به‌لاتانه‌وه قورس و زه‌حمه‌تن).
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی ئه‌زموونیش له‌ولاوشه‌وه ده‌ڵێت: (قوتابیانی خۆشه‌ویست، ئێمه وه‌كو مامۆستا کە سیستەمی چاودێریکردنی لیژنەکانی تاقیکردنەوەکانمان پێ سپێردراوە و له لیژنەی چاودێری تاقیکردنەوەکانداین ئه‌رك و كارمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه پرۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونیی باش و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه ببه‌ین... بۆ ئه‌وه لێره‌ین تاكو ئێوه به ده‌روونێكی ئارام و له كه‌شێكی هێمن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن).
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ ناوه ناوه ئامۆژگاری و رێنمایی به‌گوێی مامۆستایانی چاودێردا ده‌چرپێنێت و شتیان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه و پێیان ده‌ڵیت: (ئاگادار بن مامۆستا، تاقیكردنه‌وه ده‌رفه‌تێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له قوتابی وه‌ربگیرێ... تكایه كه‌شی هۆڵه‌كه به هێمنی رابگرن و هاتوهاوار به‌سه‌ر قوتابیاندا نه‌كه‌ن و به‌سه‌ریاندا نه‌قیژێنن .... با ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵ به‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌دا نه‌كێشێت و هه‌میشه له پاساوێك نه‌گه‌رێن تاكو په‌ڕاو له قوتابی ورگرنه‌وه و راست و چه‌پێك به‌سه‌ر داهاتوویاندا بكێشن... ئه‌وان وا خه‌ریكی دروێنەی ئەو شتانەن کە بەدرێژایی ساڵ چاندوویانە). و پێشیان ده‌ڵێت: (مامۆستایان هه‌میشه وشەی هاندان به‌كار بهێنن، و ئه‌گه‌ر پێویست بوو قسه بكه‌ن با قسه‌كانتان ئامۆژگاریی بن و پاڵنەر بن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و په‌نا بۆ گزیكردن نه‌به‌ن، و پێیان بڵێن خۆتان مەخەنە به‌ر سزا و لێپیچینه‌وه و دواڕۆژی خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ... با قوتابیان به مێشكێكی ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ پرسیاره‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه و بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه ده‌رناچن و شكست ده‌هێنن... مامۆستایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لەبیر مه‌كه‌ن كه بەپێی ڕێسا و یاساکانی پشکنین و چاودێریكردن ره‌فتار بكه‌ن).
مامۆستا ده‌زانێت ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان بڕیار له‌سه‌ر ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونی قوتابی ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێت كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكه‌ن و ببن به پاڵنه‌ر و هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی قوتابی، به‌ڕوویه‌كی كراوه چالاك و جیددی و به‌پێی رێنماییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی له‌ڕۆژی ئه‌زموونه‌كان له دڵه‌ڕاوكێدان و دۆخێكی ده‌روونی ئاسایی‌دا نین. تا پرسیاره‌كانی دێته به‌رده‌ست و سه‌یریان ده‌كات... ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی پرسیاره‌كانی له‌لا روون و ئاشكرا بوو ئه‌وه له‌و بارودۆخه نا ئارامیه‌ی كه تێیدایه رزگاری ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه قوتابی له‌و شله‌ژانه‌دا ده‌مێنێته‌وه و تووشی دڵه‌ڕاوكی توند ده‌بێت، بۆیه پێویسته مامۆستایانی چاو‌دێر ره‌چاوی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی قوتابی بكه‌ن و دڵنیا بن له پرسیار و فۆرمی سۆمای قوتابی و له وێنه‌ی قوتابیش ورد ببنه‌وه و لێی دڵنیا بن كه هی خودی قوتابیه‌كه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌بێت له پێشه‌وه‌ی هۆڵ رووبه‌ڕووی قوتابی بووه‌ستێ و جووله‌كانیشی هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ بن و نه‌چێته ناو ریزی قوتابیان ته‌نها بۆ كاری پێویست نه‌بێت، مامۆستا پێویسته به دیقه‌ت و ورد بێت و چاوی له‌سه‌ر هه‌موو قوتابیان بێت و هه‌ر یه‌كێكیان چاوی له‌سه‌ر په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بێت و پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێ و خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانه.
ئه‌گه‌ر مامۆستا تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه قوتابیه‌ك چاو به‌ولا و ئه‌ولادا ده‌گێڕیت و له مامۆستای چاو‌دێر ورد ده‌بێته‌وه، ده‌بێت بزانێت كه قوتابییه‌كه له بارێكی نائاساییدایه (ده‌شێ له‌ڕووی هزریی و بیركردنه‌وه‌دا كێشه‌یه‌كی هه‌بێت... یاخود به‌هۆی نه‌زانینی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان تووشی شۆك و راڕایی بووبێت و بیر گزی و له ده‌رچه‌یه‌ك بكاته‌وه .... له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا وا پێویست ده‌كا مامۆستا چاودێریی زیاتری دۆخه‌كه‌ی بكا)، كۆنترۆڵكردنی كه‌شی هۆڵ بۆ روونه‌دانی گزیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیدایه تاكو په‌نای بۆ نه‌بات و دواڕۆژ و خوێندنه‌كه‌ی له كیس نه‌چێت، بۆیه ده‌بێ مامۆستا به وریاییه‌وه ئه‌ركی چاودێری په‌یڕه‌و بكات و قوتابیان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و بیر له گزیكردن نه‌كه‌نه‌وه. به‌شێك له قوتابیان كاتێك ده‌بینن كه مامۆستای چاو‌دێر سست و بێئاگایه بیریان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه وه‌ڵام له هاوڕێكانیان وه‌رگرن یانیش گزی بكه‌ن، بۆیه كه‌مته‌رخه‌می چاو‌دێر هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی به‌لای ئه‌و ره‌فتاره نه‌شیاو و به زیانه‌دا بچێت... مامۆستا ده‌بێت گورج و چالاك و به دیقه‌ت بێت و قوتابیان له‌وه دڵنیا بن كه ده‌رفه‌تی گزیكردنیان له‌به‌رده‌ستدا نیه و ده‌بێت پشت به ئاست و توانای خۆیان ببه‌ستن. ئه‌و وردیی و دیقه‌تمه‌ندییه‌ی مامۆستا نابێت له‌سه‌ر حیسابی پاراستنی كه‌شی هێمنی هۆڵه‌كه بێت و پێویسته هه‌میشه گرینگی و بایه‌خ بۆ ره‌خساندنی ئارامیی هۆڵ و به‌خشینی ئارامیی بۆ ده‌روونی قوتابیان بێت به‌شێوه‌یه‌ك زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌كانی قوتابی نه‌پچڕێت و ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوه‌ژاو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنه‌درێت.... هه‌رچی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه پێویسته هه‌مووی له خزمه‌تی قوتابیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جه‌خت له وه‌ڵامدانه‌وه و بیركردنه‌وه بكاته‌وه و به ده‌سكه‌وتێكی باش تاقیكردنه‌وه‌كان تێپه‌ڕێنێت و مامۆستایانیش ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیانه به‌شێوازێكی په‌روه‌رده‌ییانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
*به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات.
*مه‌عروف حه‌مه‌دسه‌عید