کوژرانی دوو تیرۆریست لە سنووری تاجیکستان و ئەفغانستان

کوژرانی دوو تیرۆریست لە سنووری تاجیکستان و ئەفغانستان

 

کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی تاجیکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو تیرۆریست کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەفغانستانەوە بەرەو تاجیکستان بپەڕنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دوابەدوای ئەم ئۆپەراسیۆنە، دەست بەسەر ٢ کڵاشینکۆف، ٢ کۆڵت، ٨ نارنجۆک، ١٢ مەخزەن، ١٩ پاکەتی تەقەمەنی، ٢ ئامێری پەیوەندی تایبەت و ٢ مۆبایلی سەر بە تیرۆریستان گیراوە.

لەسەر بنەمای ئەمەش پێکدادان لە نێوان تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەکانی تاجیکستان دروست بووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم ڕووداوە دەستی پێکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی تیرۆریستان و ئەندامانی دیکەی ئەم باندە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top