فڕۆکەی جەنگی میگ ٣١ی ڕووسیا کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری « میگ - ٣١ » لە شاری مورمانسکی ڕووسیا کەوتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی « میگ-31 » لەکاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا لە شاری مورمانسک کەوتە خوارەوە.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی ئاماژەی پێکراوە، سەرنشینانی ئەم فڕۆكە جەنكییە خۆیان هەڵداوەتە دەرەوە.
هەروەها ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل