تارا ڕەسوول و عەتا قەرەداغی دوێتێكیان بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژ (تارا ڕەسوول) بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی دیاری كورد (عەتا قەرەداغی) بەرهەمێكی نوێی بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە .
گۆرانی (ئای چەندم خۆش ئەوێی) كە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی ئەم دوو هونەرمەندەیە,مێلۆدییەكەی وەرگیراوەو لەلایەن هونەرمەندی گەورەی كۆچكردوو (عەلی مەردان) ئامادەكراوە,هەروەها (بڵند قەرەداغی) كاری میكس و دابەشكرنی موزیكی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەنجامداوەو هونەرمەند و موسیزیان (لاوك لەتیف) بە ژەنینی ئامێری پیانۆ لە كارە هونەرییەكە بەشدارە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی