پەلکانە ڕەمزی خۆڕاگری کەرکووکییەکان دژ بە تەعریب

پەلکانە ڕەمزی خۆڕاگری کەرکووکییەکان دژ بە تەعریب

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن حەشدی شەعبی و ئاوەرەبوونی پارتی و دەرچوونی لە شارەکە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە ئیدارەی شارەکە لە لایەن پارێزگارێکی سەپێندراوەوە تەعریب دەکرێت و عەرەبی هاوردە دەهێنن بۆ داگیرکردنی زەوی و زاری جوتیارانی کورد

گوندی پەلکانە کە گوندێکی کوردنشینە و دەکەوێتە سنووری قەزای دووبز زۆر خۆڕاگرانە و خۆنەچەمێنانە دژ بەو داگیرکاریە وەستاون هەر چەندە کە ساڵانە چەندین جار تووشی پەلاماری عەرەبە هاوردەکان دەبنەوە بەڵام خەڵکەکەی وەکو دار ڕەگیان داکوتیووە و بڕیاری چۆڵ نەکردنیان داوە

ئەوەی دەکرێت لە گوندی پەلکانە سەپاندنی هێزە بەسەر جوتیارە رەسەنەکانی گوندەکە کە عەرەبە هاوردەکان پشت ئەستوور بە حەشدی شەعبی و سووپای عێڕاق هەڵدەکووتنە سەر گوندنشینان لە کاتێکدا بە بەرچاوی لایەنێکی کوردی ئەم داگیرکاریە دەکرێت بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە بۆ ڕاگرتنی

پێم سەیرە کە لایەنێکی کوردی لەم شارەدا بوونی هەبێت و خۆی بە دەسەڵات دار بزانێت و خاوەنی ٣ پەرلەمانتار بێت بەڵام نەتوانێ داگیرکاری و تەعریب لە گوندێکی کوردنشین ڕابگرێت و بانگەوازی ئەوەش بکات کە کەرکووک داگیرنەکراوە و ئارامە .

جێی دڵخۆشیە کە لەگەڵ بوێری و خۆنەچەماندنی گوند نشینەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی داکۆکیکارێکی راستەقینەیە بۆ ئەم گوندنشینانە و ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بینیمان بە هەوڵی جەنابیان و جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە بەرەو گوندەکە وەستێندرا

لە چەند رۆژی رابردوو بۆمان دەرکەوت کە تاکە داکۆکیکار و خەمخۆری کەرکووکیەکان و بەتایبەت کوردانی پەلکانە پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو لایەنانەی بانگەشەی ئارامی کەرکووک دەکەن ناتوانن هیچ هەڵوێستێکیان هەبێت بۆ رێگری لە تەعریب و پاراستنی گوندنشینان .

 

 

دلۆڤان ماجید کاکەیی

Top