شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رده‌وام ده‌بێ

شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رده‌وام ده‌بێ

شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رده‌وام ده‌بێ
یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامدانى چاڵاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگی دان به‌ یارى شه‌تره‌نج له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان، یانه‌ى خانزاد جیاواز له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان به‌رده‌وام كاروچاڵاكى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارییه‌ به‌ زیندوویی په‌ره‌ى پێ بدرێت و ژماره‌ى یاریزانان له‌م یارییه‌ ڕوو له‌ زیاد بوون بكات، له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى چاڵاكییه‌كانى یانه‌كه‌ دكتۆر دڵزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌رنامه‌ى ئێمه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ گرنگیدان به‌ یارى شه‌تره‌نج، له‌ داهاتوو پاڵه‌وانێتى راپیدی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌ به‌شدارى له‌ گه‌ڕى دووه‌می پاڵه‌وانێتى یانه‌ نایابانه‌كانى عێراقی ده‌كه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانى یانه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئاستى كچان،جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وام و كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان بۆ یاریزانان و ناوبژیوانان، خزمه‌ته‌كانى ئێمه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یارى شه‌تره‌نج ببه‌ینه‌ لوتكه‌ى یارییه‌كان، چاوه‌ڕوانى هه‌ندێك له‌ بانگێشتنامه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌شدارى بكه‌ین به‌ پێى ئه‌و توانایه‌ى كه‌ هه‌مان، یانه‌كه‌مان گرنگی به‌ هه‌موو ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌دات، ئێمه‌ش هه‌وڵه‌كانى خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به‌م یارییه‌ بكه‌ین و شه‌تره‌نجی خانزاد له‌ لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراقی و كوردستان بێت.
كارزان كانه‌بی

Top