سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
هەروەها سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عیماد بابان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".