مەشقی وەرزشی زۆر پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا
لەگەڵ مانگی ڕەمەزاندا كات و ساتەكانی خواردن و مەشقی وەرزشی گۆڕانیان بەسەردا دێت، سەبارەت بە مەشقی وەرزشی، بۆنموونە: گەلێك كەس لەم مانگەدا دوور دەكەونەوە لە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، یان لەكاتی نەگونجاودا مەشقی توند ئەنجام دەدەن، كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر توانای ڕۆژووگرتن و تەندروستی. پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە كە مەشقی وەزرشی لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر پێویست و گرنگە بۆ تەندروستی، بەڵام بە هەڵبژاردنی كاتی گونجاو كە كاریگەری نەكاتە سەر توانای ڕۆژووگرتن، بەتایبەتیش نەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی تینووبوون و زوو برسیبوون. بە ڕێنمایی پسپۆڕان، باشترین كات بۆ ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی لە مانگی ڕەمەزندا بریتییە لە چەند كاتژمێرێكی پێش كاتی فتاركردنەوە یان دوو كاتژمێر پاش فتار، كە زیاتر هاندەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و پاراستنی تەندروستی، بۆنموونە: سووتاندنی چەوریی زیادی لەش، باشتركردنی مەزاجی ڕۆژووەوان، چالاككردنەوەی كرداری میتابۆلیزم Metabolism، بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی لەش، لەگەڵ هاندانی توانای كۆئەندامی هەرس.