بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە پاناما ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە پاناما ڕوویدا

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە وڵاتی پاناما لە ئەمریکای ناوەڕاست ڕوویدا.

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر  شاری بۆکا چیکا لە پانامای هەژاند.

ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١٧:١٨ بە (کاتی ناوخۆیی) لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

یاری نێوان ئەتلەتیکۆ چیریکی و سی دی یونیورسیتاریو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دواخرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top