یاسمین نەیار لە میسر بە دوای حەقیقەتدا دەگەڕێت

یاسمین نەیار لە میسر بە دوای حەقیقەتدا دەگەڕێت

ئەستێرەی جەزائیری-سویسری یاسمین نەیار، بانگەوازێكی ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسیی سەرۆكی میسر و دەسەڵاتی دادوەری میسر كرد، بۆ ئەوەی ڕاستییەكان دەربارەی ئەو دۆسیەیە ئاشكرا بكەن كە لەدژی ئەحمەد عزی میسری و هاوسەرەكەی تۆماری كردووە.
یاسەمین سەمیر سابریی پارێزەرە میسری ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەكە لە دادگاكانی میسر، بەڵام دوای ساڵێك لە داوای یاساییەكان هیچ ئەنجام و دەرەنجامێك دەرنەكەوت كە بتوانێت مافەكانی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تۆمەتبار ڕەتیكردەوە كە هیچ بەرژەوەندییەكی لە دۆسیەی دژی ئەودا هەبێت، و ئەویش لەوانە، وەك خۆی وتی، ناسنامەی خۆی پیشان دەدا.
یاسمین دووپاتی كردەوە كە هەموو ئەو بەڵگ و بەڵگەنامە و نامە و پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی لەبەردەستدایە كە مافی خۆی دەسەلمێنن بۆ داواكردن لە دژی ئەحمەد عز وهاوسەرەكەی، هەروەها هەر كەسێك كە مافەكانی لێ دزیوە و زیانی مەعنەوی و ماددی پێگەیاندووە، ئاماژەی بەوەدا كە دۆسیەكە بە هیچ شێوەیەك داناخرێت تا ئەو كاتەی كە ئیرادەی بەردەوامبوونی هەبێت لە بەدواداچوونەكانی بۆ ڕێكارە یاساییەكان بۆ ئەوەی مافی خۆی لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەری میسرەوە بسەلمێنێت، كە ڕێزی لێدەگرێت و پێزانینی هەیە و داوای دادپەروەری دەكات لەو كەیسەدا بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی.
یاسمین لە كۆتاییدا وتی: من چاوەڕێی ئەوەم كە ڕاستیەكان ڕوون بكرێنەوە، بۆ ئەوەی كەسایەتی ئەو كەسە دەربخەم كە فێڵی لیكردم و دەستی بەسەر پارەكەمدا گرتووە، و دڵنیام كە دەزگا ئەمنییەكانی میسر و دەسەڵاتی دادوەری میسر توانای ئەوەیان راستییەكان روون بكەنەوە.

Top