رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەستکەوتێکی تری خەڵکی کوردستانە

رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەستکەوتێکی تری خەڵکی کوردستانە

 

رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا
بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.ھەنگاوێکی گرنگ وستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو،بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ،كەلەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا كاری بۆدەكرد،بەمەش نیازپاكی ھەرێمی كوردستان بەدیارکەوت بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور، بەدلنیایەوە بریاری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لایەک سوودی دەبێت و راگرتنی لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نەبووە.سەرەتای کردنەوەی لاپەڕەیەكی نوییە لەگەڵ بەغدا ،لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان وببێتە ماییەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکانی بودجە و نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق.
لەپەراوێزی واژۆکردنی رێککەوتنامەکە
گرنگە ھەڵوەستەلەھەمبەرچەندخالێک بکەین ...
یەکەم: ڕێككەوتنی تازەی هەرێم و بەغدا دەستكەوتێكی تری خەڵكی كوردستانە. بۆیە لەدوای ئەو هەموو چەواشەكاری و بێویژدانیەی دەرحەق بەکابینەی نۆیەم كرا،دەبێت ئەوجۆرەکەس ولایەنانە بە چ ڕوویەك وەڵامی خەڵكی کوردستان بدەنەوە؟
دووەم :بەھیچ جۆرێك نابێت رۆلی دیبلۆماسیانەی بەرێزمەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان فەرامۆش بكرێت،ھەرلەدەستپێكی دەستبەكاربوونی کابینەی نۆیەم كاری دەكرد بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور،بە جۆرێك قبولی نەكرد ئیرادەی گەلەكەمان بشكێنن،بەدڵنیایەوە گەرپشوودرێژی سەرۆكی حكوومەت نەبا ئەستەم بوو بگەنە ئەم رێککەوتنەیە لەسەربنەمای دەستوور و سازش نەكردن لە سەرمافە وشایستەداراییەكانی خەلكی كوردستان .
سێیەم :ھەنگاوێكی گرنكەبۆ تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئابووریی،وبووژانەوەوئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتری خەلکی کوردستان ،
چوارەم :ھەرێمی كوردستان وڵاتی هەموومانە و بەخوێن و فرمێسك دروست بووە،نابێ هیچ كەس و لایەنێك ئەگەر بیروڕای جیاوازیشی هەبێ، ویستی تێكچوون و نەمانی هەرێمی هەبێت.بۆیە دەبێ وەك گلێنەی چاومان بپارێزین ،ئەگەر لەسەر هەموو شتێكیش ناكۆك بین دەبێ لە پاراستنی کوردستان و بەهێزكردنی لەگەڵ یەكتر كۆك و هاوڕا بین. ھەرئەوە ڕێگەی دروستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە.·
بەھیوای ئاییندەێکی گەش بەپشتیوانی خوای گەورەبۆکوردستانیان ...

Top