‌عابد فەهد هێرش دەكاتە سەر پاریس‌

‌عابد فەهد هێرش دەكاتە سەر پاریس‌

ئەكتەری سووری (عابد فەهد) لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر هێرشی كردە سەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئەستێرەكەی كلین مباپێ و، ڕایگەیاند كە ئەوان هیچ نین بەبێ بوونی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیونێل مێسی، لە ڕیزەكانی یانەی پایتەختی فەرەنسا.
عابد فەهد لە تویتێكدا دەڵێت: «ئەو تیپانەی خۆشدەوێت كە یاریی بە كۆمەڵ پێشكەش دەكەن، بەڵام ئەم بابەتە پاریس سانجێرمان ناگرێتەوە، چونكە هەریەكەیان بە تەنیا یاری دەكەن، بەبێ ئەوەی یەكسانی لەگەڵ ئەوانی دیكەدا هەبێت، مێسی تاكە كەسە كە جیاوازی و گۆڵ لە تیپەكەدا دروست دەكات».
هەروەها دەڵێت: «بەبێ مێسی بوونی یانە پاریسییەكە و یاریزانەكەی كیلیان مباپێ هیچ مانایەكی نەدەبوو».

Top