بەهای خۆراكیی گەنمەشامی

بەهای خۆراكیی  گەنمەشامی

  گەنمەشامی Popcorn دانەوێڵەیەكی تەواوە، كالۆریی كەم لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینلەكان، هاوكات لەگەڵ ڤیتامینەكانی B1، B3، B6، ئاسن، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، زینك، كۆپەر، مەنگەنیز، مەگنسیۆم. گەنمەشامی هەرزان و بەردەستە، سوودی تەندروستیی زۆری هەیە وەكو: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، هاندانی سووڕی خوێن، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، چونكە پاش خواردنی زوو هەستی تێربوون پەیدا دەكات، دابەزاندنی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە. 

 

Top