هەستەوەریی پێست لە وەرزی بەهار

هەستەوەریی پێست لە وەرزی بەهار

هەستەوەریی پێست یان ئەكزیما Eczema حاڵەتێكی درێژخایەنە، لەوانەیە كە تووشی هەر بەشێكی لەش ببێت، كە نیشانەكانی بریتین لە: وشكبوون و قڵیشانی پێست، خورشت، پەیدابوونی پەڵەی سووری هەوكردن، لەگەڵ ئەستووربوون و زبربوونی پێست لە شوێنەكەدا. پێویستە تووشبووانی ئەكزیما درك بەم ڕاستییە زانستییە بكەن كە كەشوهەوا و پلەی گەرمی ڕۆڵیان هەیە لە زیاد و كەمیی و توندیی نیشانەكاندا، بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا، هەروەها دەتوانرێت كە ڕێگە لە ورووژانی ئەكزیما و توندبوونی نیشانەكانی بگیرێت. هۆكاری سەرەكیی سەختتربوونی نیشانەكانی ئەكزیما لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕێژەی شێداریی هەوا، هاوكات لەگەڵ بەركەوتنی پێست بە چەند ورووژێنەرێكی تایبەت. هۆكارە ورووژێنەرەكانی هەستەوەریی پێست بریتین لە: گۆڕانی خێرای كەشوهەوا، هەڵاڵەی درەخت و گژوگیا كە لە بەهاردا زیاد دەبێت، وشكبوونی هەوا، ئارەقەكردن، ئاستی شێداریی بەرز، كەشی سارد و گەرم، هەروەها زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر یان خۆربردن Sunburn.

Top