شێواز و ئەتەكێتی بەكارهێنانی مۆبایل

شێواز و ئەتەكێتی بەكارهێنانی مۆبایل

ئامێرەكانی پەیوەندی لە ئێستادا بوونەتە كەرەستەیەكی گرنگ و پێویست لە ژیانی ڕۆژانەدا، تەنانەت وەك خشڵ و ئێكسسوارێكی دەستی لێ هاتووە، وەك چۆن بازن و دەسبەند و ملوانكەكان گرنگن، بەم چەشنەش مۆبایلەكەت بكە خشڵێكی ڕازاوە، هەڵبژاردنی جۆری ئامێرەكەت بەپێی خواستی خۆتە، بەڵام دواتر پێویستە كاری ڕازاندنەوە و ناسك بوونی بۆ بكەیت، وەك دانانی كەڤەرێك كە ڕەنگەكەی گوزارشت لە شێوازێكی كچانە بكات، هەروەها وردە خشڵی بچووكی وەك قردێلە و موورووی بۆ ببەستە، بە مەرجێك هێندە قەرەباڵغ نەبێت وە كە كەسێكی هەرزەكار دەر بكەویت، تۆنێكی ڕێك و ناسك بۆ زەنگی مۆبایلەكەت دابنێ، كە منداڵانە نەبێت، ئەگەر لە نێو كۆمەڵێك كەس یان لە میوانیدا بوویت، هێندە مۆبایل بەكارمەهێنە كە ئاگات لە دەوروبەرت نەمێنێت، بەڵام كاتێك تەنیا بوویت بە ئارەزووی خۆت كاری لەسەر بكە، كاتێك كەسانێك لە دەوروبەرت خەوتبوون یان كە پشوو وەردەگرن، دەنگی مۆبایلەكەت كەم بكەرەوە با نەبێتە هۆی بێزاریان، لە كاتی پەیوەندیكردن یان نامە گۆڕینەوە، بە شێوازێكی فەرمی و بە سڵاو دەست پێ بكە، كاتێك باسی بابەتێك دەكەیت، بە كورتی و سادەیی بڕۆ سەر بابەتەكە، با پەیوەندییەكانت درێژە نەكێشیت تاوەكو كەسی بەرامبەر بێزار نەبێت، پۆستی جوان و پڕ مانا و سناپ و ستریكی ڕۆژانەی جوانی خۆت بكە، كە مانای گەشبینی و خۆشی ببەخشێت، ئامێرەكانی مۆبایل بۆ كێشە و شەڕكردن و هەڕەشەكردن بەكارمەهێنە، كاتێك پەیوەندیت بە كەسێكەوە كرد، وەڵامی نەدایەوە لەسەر یەك تەلیفۆن یان نامە مەنێرەوە، ڕەنگە مەجالی نەبێت وەڵام بدات، كاتێك خۆت دەرفەتی وەڵامت نەبوو، دەتوانی بە نامە ئاگاداری كەسی بەرامبەر بكەیتەوە.

 

Top