لەكاتی ڕۆژووشكاندندا هەرگیز پەلە مەكە لە خواردن

لەكاتی ڕۆژووشكاندندا هەرگیز پەلە مەكە لە خواردن

 خواردنی لەسەرخۆ و جوینی باشی خۆراك لە لایەنی پسپۆرانی تەندروستییەوە ڕێنمایی دەكرێت، بەمەبەستی وەرگرتنی چێژی تەواو لە خۆراك و هاندانی هەرسكردنێكی دروست و خۆپاراستن لە گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس، كە لە ڕۆژەكانی سەرەتای مانگی ڕەمەزان لە گەلێك كەسدا بەدی دەكرێت، بۆیە پێویستە كە لەكاتی ڕۆژووشكاندندا هەرگیز پەلە لە خواردن نەكرێت. خواردنی بەپەلە هۆكارە بۆ تووشبوون بە بەدهەرسی Dyspepsia و ناڕەحەتیی گەدە و كۆبوونەوەی گاز لە ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرسدا، چونكە خواردن بەپەلە هاندەرە بۆ زیاد قووتدانی گاز لەگەڵ خۆراك و خواردنەوەی ئاو یان شلەی دیكەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی قۆڕەی سك و سكئێشە، لەبەر كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ڕیخۆڵەدا. لە لایەكی دیكەوە خێرا خواردن هەستی تەوا و دروستی تێربوون پەیداناكات، ئەگەرچی گەدە پڕبێت لە خۆراك كە لەوانەیە تووشی گەوەبوون ببێت و دەرەنجام كێشی لەش زیاد بكات. گرفتەكانی دیكەی پەیوەست بە ڕۆژووشكاندنی بەپەلە، بریتین لە زوو هەستكردن بە برسیبوون، هەستكردن بە بۆرژان، هەستكردن بە بێهێزی و كەمبوونەوەی ئاستی وزەی لەش و بێ وزەیی.

Top