لە هێرشێکی تیرۆریستیدا پانزە کەس کوژران

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا پانزە کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە باکوری بورکینافاسۆ ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی بورکینافاسۆ، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە شاری نامەنتەنگا لە ناوچەی سەنتەر-نۆرد لە باکووری ئەو وڵاتە، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرباز و خۆبەخشی بەرپرسی ئاسایشی بەنداوی "دەم" بوون .

ئەم هێرشە لەلایەن گروپە تیرۆریستییە نەناسراوەکانەوە ئەنجامدراوە، تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەم دواییانە بارودۆخی ئەمنی لە بورکینافاسۆ خراپتر بووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر ڕووبەڕووی هێرشی گرووپەکانی سەر بە قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش بوون.

سەرەڕای بوونی نوێنەرایەتییە سەربازییە بیانییەکان لە مالی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، گروپە تیرۆریستییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکان لەو وڵاتە.

بەپێی داتاکانی حکومەتی بورکینافاسۆ، لەم هێرشانەدا لە ساڵی ٢٠١٥ تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون کە ٦٠٠ کەسیان هێزی ئەمنی بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top