ئەگەر یەك مانگ شەكر نەخۆیت چی روو دەدات!

ئەگەر یەك مانگ شەكر نەخۆیت چی روو دەدات!

ئەمە سەلمێنراوە كە خواردنی بڕی زیادی شەكر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەرز دەكاتەوە، هاوكات لەگەڵ كاریگەریی نەرێنی لەسەر تواناكانی مێشك. با بزانین كە نەخواردنی شەكر چی بەسەر لەشدا دێنێت؟ پاش وازهێنان لە خواردنی شەكر بە ماوەیەكی كورت: ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێت هاوكات لەگەڵ ئارەقەكردن و ناڕەحەتیی دەروونی. پاش چەند كاتژمێرێك: ئارەزووی خواردنی بۆ خۆراكی پڕچێژ زیاد دەبێت. پاش چەند رۆژێك لە وازهێنان: هەستكردن بە ئارامی بەرجەستە دەبێت، هەروەها بەپێی كەسەكە نیشانەی جیاواز سەر هەڵدەدەن وەكو: سەرئێشە، كەمیی ئاستی وزەی لەش، هەندێك جاریش رێك پێچەوانەی ئەم نیشانانە بەدی دەكرێن بە شێوەی هەستكردن بە چالاكی و بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی لەش، بەبێ بوونی ئارەزووی حەزی خواردنی شەكر و شیرینی، ئەگەرچی لەوانەیە كە هاوكات بێت لەگەڵ هەستی برسیبوون و تینووبووندا. پاش یەك مانگ لە وازهێنان: ئارەزوو بۆ خواردنی شەكر و شیرینی نامێنێت، هاوكات لەگەڵ هەستكردن بە سوودە تەندروستییەكانی وازهێنان لە شەكر، كە بریتین لە: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، باشتربوونی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن واتە خۆاپارستنی زیاتر لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن لە سنووری ئاساییدا، واتە خۆپاراستنی زیاتر لە نەخۆشیی شەكرە، باشتربوونی تەندروستیی ددانەكان و خۆپاراستنی زیاتر لە كلۆربوونیان، خۆپاراستنی زیاتر لە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

Top