ئالین بۆ گوڵان: لەڕۆژی لەدایكبوونیدا سرودی (بارزانی مێرێ مێرخاس) بڵاو دەكەمەوە

ئالین بۆ گوڵان:  لەڕۆژی لەدایكبوونیدا سرودی (بارزانی مێرێ مێرخاس) بڵاو دەكەمەوە

دوای چەندین ساڵ بێدەنگی و پێشكەش نەكردنی هیچ بەرهەمێكی هونەری، ئەمساڵ خانمە هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان (ئالین) ژمارەیەك بەرهەمی نوێی بڵاوكردەوە، لەوانە (كەچ و خورت) كە بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان دواتریش (چاچان)ێ و چەند بەرهەمێكیشی ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، كە بڕیار وایە لە ماوەكانی داهاتوودا بڵاویان بكاتەوە.

سەبارەت بە بەرهەمی داهاتووی لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان گوتی: «لە ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی نەتەوەی كورد بەرهەمێكی نوێ بڵاو دەكەمەوە بە ناوی(بارزانی مێرێ مێرخاس) كە لە تێكستی ئەسڵان ئەشكانە».

ئالین بۆ گوڵان:  لەڕۆژی لەدایكبوونیدا سرودی (بارزانی مێرێ مێرخاس) بڵاو دەكەمەوە

سەبارەت بە پەیامی لە بڵاوكرد نەوەی ئەم سروودە ئالین گوتی: «پەیام و ئامانجی من لە بڵاوكرد نەوەی ئەم كلیپە لەو رۆژە پیرۆزەدا، بریتییە لە گەیاندنی پەیامێك، كە بارزانی نەمر، قارەمان و سەركردەی كوردی هەموو پارچەكانی كوردستانە، خەبات و بەرخودانی بۆ هەموو پارچەكان بووە بەبێ جیاوازی، چونكە چۆن كوردانی هەموو جیهان بارزانی بە رەمز و سومبولی نیشتمانپەروەری و خەباتگێڕی دەزانن، بە هەمان شێوە دوژمن و داگیركەرانی هەموو پارچەكانی كوردستانیش بە هۆكاری یەكخستنی كوردییان زانیوە، ئەماش نیشانەی گەورەیی ئەم سەركردە مێژووییەیە،
هەر لە رێگەی ئەم بەرهەمەوە پەیامێك ئاراستەی دوژمن و نەیاران دەكەم، كە ئێمەی گەلی كوردستان هیچ كاتێك دەست لە خەون و ئاواتەكانمان هەڵناگرین و، تا كۆتایی خۆمان وەك میللەت و كوردستانیش وەك وڵات دەپارێزین و لە هەر بارودۆخێكدا ئێمە ئامادە نین دەست لە خەبات هەڵبگرین».
ئالین هەروەها دەڵێت: «هەمیشە گوتوومە كە خەمی هەر چوار پارچەی كوردستان بە خەمی خۆمی دەزانم و، هەر چوار پارچەیان بۆ من وەك رۆژئاوا وان و جیاوازییان نییە، خۆشی و ناخۆشی و دەرد و مەینەتییەكان هەر پارچەیەكی كوردستان خۆشی و ناخۆش و مەینەتی منن، بۆیە ئەوەی لە توانامدا هەبێت بۆ رۆژئاوا ئەنجامم داوە، چ لە رێگەی كلیپەكانمەوە وەك كلیپ (یەكێتی برایەتی) تێیدا داوای یەكگرتن و برایەتی نێوان پێشمەرگە و شەڕڤانان دەكەم، هەروەها گۆرانییەكانی (بلبلێ دلشاد) و (ئەی فەلەك ژ بو تە دناڵم) و چەندین بەرهەمی دیكە».

Top