وام پێ باش بوو گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌م له‌ ژیانمدا

وام پێ باش بوو گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌م له‌ ژیانمدا

ساڤیا محه‌مه‌د یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ته‌ق ته‌ق

وام پێ باش بوو گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌م له‌ ژیانمدا
یانه‌ى ته‌ق ته‌قی سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌ هه‌موو سالێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خوله‌كانى باله‌ى كچانی یانه‌كانى كوردستان و عێراق یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كانى خوله‌كانه‌، بۆ ئه‌مساڵیش چه‌ندین كچه‌ یاریزانى به‌تواناى له‌ یانه‌كانى ترى كوردستان گواستۆته‌وه‌ ریزى تیپه‌كه‌ى به‌ ئامانجی كێبڕكێ كردن له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌ مه‌شقییه‌كانن له‌ ناحیه‌ى ته‌ق ته‌ق، یه‌كێك له‌ كچه‌ به‌تواناكانى كوردستانیش كه‌ ئه‌مساڵ بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌ یانه‌كه‌ له‌ یانه‌ى سلێمانیه‌و-ه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ى ته‌ق ته‌ق كردوه‌، له‌ ئێستادا ناوبراو یه‌كێك له‌ كچه‌ یاریزانه‌به‌تواناكانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كه‌ خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى و ئافره‌تانى هه‌ولێر ئێستا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌كه‌ى نازناو و ئه‌نجامى گه‌وره‌ تۆماربكات، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2000 سلێمانییه‌ و قوتابی قۆناغی چواره‌می په‌یمانگای وه‌رزشیی سلێمانییه‌، گۆڤاری گوڵان له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته‌كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله‌ چۆن ده‌بینى له‌ كوردستان ؟
- ئاستى یارى باله‌ گۆڕانكاری تێدا نییه‌ هه‌موو سالێك وه‌ك یه‌كه‌.
*كه‌می كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ پێشكه‌وتنى نوێ به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینێ؟
-بێگومان خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان وا ده‌كه‌ن یاریزانه‌كان زیاتر هه‌وڵبده‌ن و یاریزانى زیاتر بێته‌ یارییه‌كه‌وه‌ و حه‌زی بۆ یارییه‌كه‌ زیاتر بێت ئه‌مه‌ش یارى باله‌ زیاتر بلاوده‌كاته‌وه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌.
* پێت باشه‌ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ قۆناغێكى تازه‌ ببڕێت بۆ به‌ره‌وو پێشچوون؟
-خول و پاڵه‌وانێتى زیاتر بكرێته‌وه‌ و گرینگی به‌ یانه‌كان بدرێت.
*گرفتى یارییه‌كانى باله‌ له‌ چى ده‌بینی؟
-گرینگی نه‌دان به‌ یاریزان و خول و پاڵه‌وانێتى.
*بۆچى ریزى یانه‌ى پێشووت جێهیشت؟
-وام پێ باش بوو گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌م له‌ ژیانمدا.
* به‌نیازی چی بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه‌ یاریزانێك؟
- به‌ردوامبم له‌ هه‌وڵدانم بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستى خۆم و به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشیی كوردستان.
*له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ چوونه‌ى یانه‌كان پشت به‌ ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانی ببه‌ستن بۆ سوود وه‌رگرتنى زیاتر؟
-ئه‌گه‌ر ببێته‌ هۆى به‌ره‌وپێشبردنی ئاستى وه‌رزشیی كوردستان به‌لێ زۆر ئاساییه‌.
*چۆن بوو بڕیارت دا له‌ یانه‌ى سلێمانییه‌وه‌ ڕوو له‌ یانه‌ى ته‌ق ته‌ق بكه‌ى؟
- ڕاسته‌ یانه‌كه‌ یاریزانه‌كانى ئه‌زموونى یارییان كه‌مه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌نجامى باشیان لێ ده‌كرێت، ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌كه‌م.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسی وه‌رزشیی؟
-هیوادارم گرینگی بده‌ن به‌م وه‌رزشه‌ و له‌ ڕووى مادی و مه‌عنه‌وی وه‌كو هانده‌ر به‌ژداربن له‌ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان ئه‌مه‌ باشترین هاندانه‌ بۆ ئێمه‌ى یاریزان.
*خه‌ونى ئه‌وه‌ت نییه‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى بیت؟
-ببم به‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌م و جێگاى شانازییه‌ و خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه‌.
*بۆ تۆ ئه‌سته‌م نییه‌ له‌ رێگاى دوور دێته‌ ته‌ق ته‌ق بۆ وه‌رزش كردن؟
- به‌لێ كێشه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ونه‌كانم هانه‌ ده‌ده‌ن هه‌موو ڕێگه‌ سه‌خته‌كان ببڕم.
*به‌هیواى ئه‌وه‌یت بگه‌یته‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی؟
-په‌نا به‌خوا هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌ به‌و هیوایه‌م.
* به‌چ یاریزانێكى بیانى سه‌ر سامی؟
-من سه‌یرى هه‌موو یاریزانێك ده‌كه‌م له‌ هه‌ر یاریزانه‌ و شتێكى هه‌یه‌ پێی سه‌رسام .
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-ده‌مه‌وێ سوپاسی گۆڤاری گوڵان بكه‌م، دڵخۆشم كه‌ كه‌سانێك ده‌بینم گرنگی به‌ وه‌رزش و وه‌رزشكار ده‌ده‌ن

 

Top