په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تاندا
ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان به گه‌رمى له ته‌واوى ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتر، كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامييان بۆ ده‌خوازم.
ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە خۆيان ڕێكخستووه و لە هەموو بوارەکاندا خەبات دەکەن بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانیان و بنبڕکردنی چەوساندنەوە و توندوتیژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نایەکسانی. وه‌ك چۆن پێشتر له بوارى چاكسازيى ياسايى، سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌ربه‌خۆييى دارايى و په‌روه‌رده‌دا پشتگيريمان له ژنان كردووه، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌ميشه پشتگيرى له خه‌باتيان ده‌كه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانيان.
هيچ كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك به‌بێ ئازاديى ئافره‌ت، ئازاد نييه و پێشناكه‌وێت. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بوارى زياتر به به‌شداريى ژنان له ژيانى سياسى و به‌ڕێوه‌بردن و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌دا بدرێت، توندوتيژى دژى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان كه مايه‌ى نيگه‌رانييه، كۆتايى بێت.
له‌م ڕوانگه‌يه‌وه هەرێمی کوردستان پێویستی بە کار و سیاسەت و ستراتیژیی نوێ، به به‌شداريى هه‌مووان هەیە. پەروەردە و فێرکردن و برەودان بە توێژینەوەی ئەکادیمی و کاری زانستی، هۆشيارى و گفتوگۆى هەمەلایەنە، باش‌ترين ڕيگه‌ن بۆ گەیشتن به‌م ئامانجە.
ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و خانمانه‌ى متمانه‌يان به خۆ بووه، له كايه و بواره جياكانى ژياندا چوونه‌ته پێشه‌وه و خۆيان سه‌لماندووه، له ڕاپه‌راندنى ئه‌رك و كاره‌كانياندا سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته پێشه‌نگ. هه‌روه‌ها ئافره‌تانى كوردستان، ده‌بێ هاوشانى ژنانى جيهان، ئاماده‌يى و به‌شداريى زياتريان هه‌بێت له پرسه‌كانى ئافره‌تان و پرسه‌كانى ديكه‌ى ژياندا.
له‌م ياده‌دا كار و خه‌باتى ئافره‌تانى كوردستان له ڕێكخراوه حكوومى و ناحكوومييه‌كان، له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كاندا به به‌رزى هه‌ڵده‌سه‌نگێنين. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نج و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌و خانمه كۆڵنه‌دارنه ده‌ڕوانين كه له هه‌ر بوارێكى كه‌رتى گشتى و تايبه‌تدا كار ده‌كه‌ن و به‌شدارييه‌كى كارا له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتانى كۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا ده‌كه‌ن.
سڵاو له گيانى پاكى هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ى له‌پێناو يه‌كسانى و به‌ديهێنانى مافه‌كانى ژناندا گيانيان به‌خشى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانيى توندتيژى. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.
شكۆدار بێت يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/8