كچانى ڕواندز ده‌یانه‌وێ ببنه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

كچانى ڕواندز ده‌یانه‌وێ ببنه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

كچانى ڕواندز ده‌یانه‌وێ ببنه‌ پاڵه‌وانى كوردستان
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى وه‌رزشیی ڕواندز ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شدارن له‌ یارییه‌كانى خولى فوتساڵى نایابی یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه‌ به‌ ئاماده‌كارى باشه‌وه‌ به‌شدارى له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ كردوه‌، كچانى ڕواندز له‌ كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م شان به‌ شانى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى (سه‌ید سادق ، قه‌ڵادزێ، خه‌ڵاتى پێنجوێن) یارى ده‌كات، له‌یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى(14-0)گۆڵ له‌ كچانى قه‌ڵادزێ برده‌وه‌ و زه‌نگێكی مه‌ترسى بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر لێدا، له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌ش هیوا عه‌بدوللا ڕاهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى ڕواندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ زۆره‌ و تیپێكى به‌هێزمان دروست كردوه‌، گوتیشى" ئامانجی ئێمه‌ له‌م وه‌رزه‌ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین ئاست وئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ خولى پله‌ نایابی یانه‌كانى كوردستان، له‌باره‌ى هێنانى یاریزانان بۆ تیپه‌كه‌ش گوتى" له‌ شارى كه‌ركووك سێ یاریزانى ئه‌و شاره‌مان هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌م یاریزانانه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ تر به‌ده‌ست بهێنین، له‌باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش مامۆستا هیوا گوتیشى" كێشه‌ى دارایمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ گرفتێكى گه‌وره‌یه‌، وه‌ پێویستمان به‌ چه‌ند یاریزانێكى تره‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین، ئێمه‌ نوێنه‌رى ده‌ڤه‌رى سۆرانین له‌م خوله‌، بۆیه‌ ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێ تیپێكى به‌هێزى خوله‌كه‌ بین و یه‌كێك له‌ یانه‌ ڕكابه‌ره‌كانى كوردستان بین، ئومێدی زۆریشم به‌ یاریزانانى تیپه‌كه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top