کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

کۆمپانیای “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ئۆفەرەکانی جەژنی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە کۆمەڵێک تەلەفزیۆنی زیرەک و ئامێری ناوماڵی سەرنجڕاکێش لە سامسۆنگەوە لەخۆدەگرێت، وە سامسۆنگ هیوادارە لەڕێگەی ئەم ئۆفەرانەوە باشترین داشکاندن بۆ کڕیارە ئازیزەکانی لەم بۆنە خۆشەدا دابین بکات.

کۆمپانیاکە بانگهێشتی کڕیارەکانی دەکات کە دەرفەتی سوودوەرگرتن لە ئۆفەر و داشکاندنە تایبەتەکانی لەدەست نەدەن، چونکە دەکرێت کۆپۆنی کڕینی بێبەرامبەر بە بەهای تا 120 هەزار دیناری عێراقی لە کارفۆر بەدەستبهێنرێت لە کاتی کڕینی مۆدێلێکی دیاریکراوی ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ وەک ساردکەرەوە، جلشۆر، قاپشۆڕ، و ئەم ئۆفەرە تا 12ی ئازار بەردەوام دەبێت، کە دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت لەکاتی کڕینی ئامێرەکان تەنها لە پێشانگا ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی: “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، ئۆفەرەکان لە کاتی کڕینی لە فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ بە زمانی کوردی تا 20ی ئازار بەردەوامە، و لە کاتی کڕینی یەکێک لە ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ وەکو جلشۆر، ساردکەرەوە، قاپشۆر و وشککەرەوەی سامسۆنگ بەردەستە. کە کڕیارەکان دیارییەکی تایبەتیان دەستدەکەوێت، کە مایکرۆوەیڤی سامسۆنگ یان گسکی کارەبایی سامسۆنگە.

هەروەها سامسۆنگ داشکاندنی تایبەت تا 12% لەسەر مایکرۆوەیڤێک بە شیشی برژاندن لە سامسۆنگەوە پێشکەش دەکات لە کاتی کڕینی لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگەوە بە زمانی کوردی.

سەبارەت بە ئۆفەرەکانی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ کە لە 1ی ئازارەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت، ئێستا کڕیاران دەتوانن تەلەفزیۆن بە مۆدێلی دیاریکراو بە نرخێکی گونجاو و داشکاندنی تا 28%ی نرخی بنەڕەتی لە کاتی کڕینی لە پێشانگای سامسۆنگەوە دەستبکەوێت یان لە بریکاری ڕێگەپێدراو لە عێراق.

هەروەها سامسۆنگ لە کاتی کڕینی یەکێک لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانیدا لە ماوەی ئۆفەرەکەدا پاکێجێکی تایبەتی دابینکردووە، بەو پێیەی کڕیارەکان، لەکاتی کڕینی تەلەفزیۆنە دیاریکراوەکانی سامسۆنگ، دیارییەک وەردەگرن کە پێکهاتووە لە بڵندگۆیەکی سامسۆنگ Sound bar.

لە کۆتاییدا لە کاتی کڕینی مۆدێلە دیاریکراوەکانی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگەوە، کڕیاران داشکاندنی تا 18% لەسەر نرخی بنەڕەتی وەردەگرن، بەو پێیەی ئۆفەرەکانی فرۆشگای ئۆنلاین لەسەر تەلەفزیۆنە دیاریکراوەکانی سامسۆنگ لە 27ی شوباتەوە دەستپێدەکات و تا 20ی ئازار بەردەوام دەبێت.

Top