كچانى مه‌خمور بوونه‌ پاڵه‌وانى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كان بوون

كچانى مه‌خمور بوونه‌ پاڵه‌وانى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كان بوون

كچانى مه‌خمور بوونه‌ پاڵه‌وانى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كان بوون
له‌ درێژه‌ى چاڵاكییه‌كانى ساڵى تازه‌ به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، وه‌كو به‌رنامه‌ى خۆى و پاڵه‌وانێتى فوتساڵى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكانى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ناوه‌ندی هه‌ولێر،ده‌وروبه‌ر،خه‌بات، ده‌شتى هه‌ولێر، مه‌خمور، شه‌قلاوه‌،كۆیه‌) ئه‌نجامدا، یارییه‌كانیش له‌ هۆڵى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له‌ نێوان تیپى فوتساڵى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌كانى ناوه‌ندی هه‌ولێر و مه‌خمور گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایی پاڵه‌وانیێتیه‌كه‌، له‌ یارى كۆتایشدا كچه‌ یاریزانانى هه‌ردوو تیپ توانیان ئاستێكى به‌رزى وه‌رزشیی به‌ درێژایی ماوه‌ى یارییه‌كه‌ پێشكه‌شى ئاماده‌بووانى نێو هۆڵه‌كه‌ بكه‌ن،سه‌رئه‌نجامیش كچانى مه‌خمور توانیان به‌ ئاست به‌رزى خۆیان یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى(3-1)گۆڵ و ببنه‌ پاڵه‌وانى پاڵه‌وانێتى په‌روه‌رده‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ش بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزش و دێده‌وانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ى خۆمان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كۆمه‌لێك چالاكى وه‌رزشیی جۆراوجۆر بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان ئه‌نجام بده‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ئه‌نجامدانى چالاكى تر، سوپاسى په‌روه‌رده‌كانیش ده‌كه‌ین به‌ گوڕوتینه‌وه‌ به‌شدارى چالاكییه‌كانیان كرد، ئاستى پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ زۆر به‌رز بوو، ئامانجمان خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و یه‌كه‌ وه‌رزشییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پاڵپشتى و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌ى بۆ كه‌رتى وه‌رزشى له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ داهاتوو به‌رنامه‌ى ترى وه‌رزشی ترمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین درێژه‌ به‌ كاركانمان بده‌ین بۆ خزمه‌تى وه‌رزش.
كارزان كانه‌بی

Top