بە داشكانی ۳۳٪ سامسۆنگ کۆمەڵێک تەلەفزیۆنی زیرەکی جۆری نوێی "شێرەکان" دەخاتە بازاڕەوە

بە داشكانی ۳۳٪ سامسۆنگ کۆمەڵێک تەلەفزیۆنی زیرەکی جۆری نوێی

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خستنەبازاڕی کۆمەڵەی تایبەتی تەلەفزیۆنەکانی "شێرەکان"ی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بازاڕی عێراقی، و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بەردەستە، جگە لە دیزاینە سەردەمیانەکەی و تەکنەلۆژیا نوێیەکانی، بە پاڵپشتی چارەسەرکەری Neutral Quantum 4K کە تایبەتمەندی ناوەڕۆک و کواڵیتی وێنە شیدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی نمایشێکی نموونەیی، بەبێ گوێدانە سەرچاوەکە. ئەم ڕاگەیاندنە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی سامسۆنگ بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە لە بەشی تەلەفزیۆنەکان بۆ زۆرترین کڕیاران لە بازاڕی عێراقیدا کە بە یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکان دادەنرێت بۆ کۆمپانیاکە.

ئەم هەڵمەتە داشکاندنی تا 33٪ لەسەر هەموو جۆرەکانی تەلەفزیۆنی شێرەکان لە سامسۆنگەوە دەکات بە درێژایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ستراتیژی کۆمپانیاکە کە هەوڵدەدات باشترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی پۆلی تەلەفزیۆنەکاندا بۆ زۆرترین کڕیاران دابین بکات لە بازاڕی عێراقیدا کە بە یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکان دادەنرێت بۆ سامسۆنگ. شایەنی باسە سامسۆنگ ماوەی 16 ساڵە لە پلەی یەکەمی جیهاندایە لە بەشی تەلەفزیۆن و ئەم هەڵمەتە هەموو بەشەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی شێرەکانی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە Frame TV، QLED 4K، Crystal UHD، UHD و Neo QLED 4K.

وە لە ووردەکارییەکانی هەڵمەتەکەدا؛ کۆمەڵەی “شێرەکان” لە جۆری تایبەتی خۆیدا بە داشکاندنی تایبەت بەردەستە، بەو پێیەی سامسۆنگ بەردەستبوونی تەلەفزیۆنی Neo QLED 4K ی بە قەبارەی 65 ئینچی ڕاگەیاند لەگەڵ پاکێجێک کە پێکهاتووە لە Samsung soundbar بە نرخێکی گونجاو. و ئەم تەلەفزیۆنە بە تەکنەلۆژیای Quantum Matrix تایبەتمەندە، کە کۆنتراستێکی ڕوون لە نێوان ناوچەی تاریک و ڕووناکی سەر شاشەکەدا دەبەخشێت، هەروەها لەگەڵ چارەسەرکەرێکی Neural Quantum 4k دێت کە کاردەکات بۆ باشترکردنی قووڵی ڕاستەقینە، و زیادکردنی کۆنتراست لەگەڵ پاشبنەمادا بە باشترکردنی نمایشەکەی، جگە لە بوونی تەکنەلۆژیای بێ وایەری Dolby Atmos بۆ دڵنیابوون لە کواڵیتی دەنگی ڕوون بەبێ بەکارهێنانی کێبڵی HDMI، کە دەتوانرێت لەگەڵ بڵندگۆ باریکە نوێیەکەی سامسۆنگ پەیوەست بکرێت.

هەروەها تەلەفزیۆنی Frame TV بە قەبارەی 65 ئینچ بە نرخێکی گونجاو بەردەستە، بەو پێیەی لێوارەکانی بە خواستی خۆت دەگۆڕدرێن، جگە لە کێبڵی One Connect، لەگەڵ تایبەتمەندی شاشەی مات، هەروەها بوونی تەکنەلۆژیای "دۆخی هونەری"کە تەلەفزیۆنەکە دەگۆریت بۆ تابلۆیەکی هونەری.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، سامسۆنگ بەردەستبوونی تەلەفزیۆنێکی QLED 4K ی 50 ئینچی بە تایبەتمەندی AirSlim و تەکنەلۆژیای Quantum HDR و تەلەفزیۆنی Crystal UHDی 65 ئینچی بە داشکاندنی تا 9% لە نرخی بنەڕەتی ڕاگەیاند بە تەکنەلۆژیای AirSlim و بوونی چارەسەرکەری Crystal 4K. هەروەها سامسۆنگ تەلەفزیۆنی UHD ی 55 ئینچی بە داشکاندنی 18% لە نرخی بنەرەتی بۆ کڕیارەکانی لە عێراق بەردەست کردووە، هەروەها تەلەفزیۆنێکی UHD ی 50 ئینچی بە داشکاندنی 10% لە نرخی بنەرەتی، کە تایبەتمەندی PurColor لەخۆدەگرێت جگە لە تایبەتمەندی پەیوەندی دوور بە شاشەی کۆمپیوتەر و تایبەتمەندی Smart Hub.

هەروەها تەلەفزیۆنێکی 65 ئینچی NEO QLED 4K لەناو هەڵمەتەکە بەردەستە بە نرخێکی گونجاو چونکە ئەم تەلەفزیۆنە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای Quantum Matrix و چارەسەرکەری Neural Quantum 4k ی هەیە کە قووڵی باشتر دەکات، جگە لە تایبەتمەندی Smart Hub.
بەڕێز ئەحمەد ئەلڕەماحی، بەرپرسی بەشی بینراو و بیستراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: سامسۆنگ گرنگی بە دروستکردنی ئەزموونێکی نەرم دەدات لە سەرانسەری هەموو بەرهەمەکانیدا تا ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات بەبێ ماندووبوون چێژ لە هەموو سوودی ئامێرەکان وەربگرن، هەموو جۆرەکانی تەلەفزیۆنی سامسۆنگ بە شێوەیەک دیزاین کراون کە پێداویستییەکان و خولیای کڕیارەکانمان بهێننە دی، و داهێنانەکان بکەنە ڕاستی لە ڕێگەی تایبەتمەندی ئامێرەکانەوە کە ئەزموونی نوێ پێشکەش دەکەن بە شێوەیەک تەلەفزیۆنەکە دەکاتە گرنگترین ئامێر لە ماڵەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هەڵمەتەی داشکاندن بۆ بازاڕی عێراقی وەک دووپاتکردنەوەی گرنگی بازاڕی عێراقیە بۆ کۆمپانیاکە و هەوڵی بەردەواممان بۆ دابینکردنی باشترین تەکنەلۆژیای سامسۆنگ بۆ کڕیاران لە سەرتاسەری عێراقدا لەسەر بنەمای ستراتیژییەکی فراوانی بازاڕکردن بۆ مسۆگەرکردنی بوونی شاشەیەکی نموونەی بۆ هەموو بۆنەیەک و هەموو شێوازێکی ژیان بەگشتی”.

سامسۆنگ لەم دواییانەدا "ماڵی زیرەکی" ڕاگەیاند لەناو پێشانگاکەیدا کە دەکەوێتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە ناوچەی کەڕادە، نزیک یەکتربڕینی مەلەوانگەکە، بەرامبەر ئامادەیی ئیمام جەواد. کە هۆڵەکە نوێترین ئەزموونی ئامێرەکانی پەیوەست بە ئینتەرنێت لەخۆدەگرێت، بە سود وەرگرتن لە بەرنامەی SmartThings لە سامسۆنگەوە، کە ئەزموونێکی نوێ و داهێنەرانە پێشکەش بە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەکات.

Top