شێوەكار (محەمەد جەمال) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە .

شێوەكار (محەمەد جەمال) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە .

لە بەشی شێوەكاری لە ناو پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر,ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 27/2/2023  كاتژمێر 10ی بەیانی,شێوەكار (محەمەد جەمال) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری دەكاتەوە كە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و بە پاڵپشتی مامۆستا (ڕێباز یوسف)سەرۆكی بەشی شێوەكاری و مامۆستا (ئومێد سەعید) بەڕێوە دەچێت .

محەمەد جەمال دەرچووی بەشی پەیكەرسازی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێرە,لەم پێشانگەیە 14 وێنەی هێڵكاری نمایش دەكات كە سەرجەم كارەكان قەبارە گەورەن و بە پێوانەی 70×100 درووستكراون .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

شێوەكار (محەمەد جەمال) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە .
Top