گروپی (BSB) زنجیرە كۆنسێرت ئەنجام دەدات

گروپی (BSB) زنجیرە كۆنسێرت ئەنجام دەدات

دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بێدەنگ بوون و هەوادارەكانیان خستە چاوەڕوانییە, لە ئێستادا گروپی موزیكی(backstreet boys)كار بۆ زنجیرەیەك كۆنسێرتی گۆرانی دەكات .

گروپی موزیكی (backstreet boys)-باكستریت بۆیز,لە نوێترین بڵاوكراوەیاندا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانییان لەژێر ناوی(dna world tour-2023) ڕاگەیاند كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە چەند وڵاتێكی عەرەبیش كۆنسێرتی گۆرانی ساز بكەن .

لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە: گاڵتەمان نەكرد كاتێك (dna world tour)مان ڕاگەیاند, ئەم منداڵە دەبەینەوە سەر ڕێگای ئایسلەندا و ئەفریقا و باشووری ڕۆهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

گروپی (BSB) زنجیرە كۆنسێرت ئەنجام دەدات

دەركەوتنەوەی ئەم گروپە موزیكییە بەم شێوەیە لە لایەن هەوادارانیانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كراو ڕاگەیاندنی ئەم زنجیرە كۆنسێرتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا .


گەشتە هونەرییەكەی گروپی باكستریت بۆیز بەردەوامەو لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ڕابردوو لە چەندین وڵاتی ئەوروپا كۆنسێرتی گۆرانییان سازكرد كە دیارترینیان لە وڵاتی ئەڵمانیا بوو كە ژمارەیەك كۆنسێرت لە چەند شارێكی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو,لە ئێستادا گەشتەكە بەردەوامیی هەیەو بڕیارە لە 28/4/2023 لە ئایسلەندا دەست پێبكات و كۆنسێرتێكی بەرفراوان ساز بكەن, وە لە ئیستاوە ئامادەكاری دەكرێت تاوەكو مانگی دواتر لە 1ی ئایار لە وڵاتی میسر كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدەن .

گروپی (BSB) زنجیرە كۆنسێرت ئەنجام دەدات

هەروەها لە وڵاتی هیندستان دوو كۆنسێرت ئەنجام دەدەن لە مۆمبای لە 4ی ئایار وە لە دلهی ڕۆژی 5ی ئایار كە ئەمەش دەكاتە یەكەم كۆنسێرتیان لەو وڵاتە دوای 13 ساڵ, لە دواییدا ڕێگەی گەشتەكەیان دەگۆڕن و بڕیارە لە 7ی ئایار لە ئەبو زەبی كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدەن, هەروەها..

9ی ئایار لە بەحرەین

11ی ئایار لە سعودیە

13ی ئایار لە ئیسرائیل

دواتر گروپەكە ئاراستەی گەشتەكەیان دەگۆڕن بەرەو باشووری ئەفریقا كە لەوێش دوو كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكەن .

گروپی موزیكی (باكستریت بۆیز) یاخود(BSB) كە كورتكراوەی ناوی ئەم گروپەیە لە پێنج ئەندام پێكدێن بە ناوەكانی(ئەی جەی-هاوی-نیك-كیڤن-براین),بۆ یەكەمجار ساڵی 1993 لە فلۆریدا لە ئەمریكا دامەزرا و ساڵی 1996 یەكەم ئەڵبۆمی گۆرانییان بڵاوكردەوە كە هەمان ناوی گروپەكەی هەڵگرتبوو,باكستریت بۆیز لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەكو ساڵی 2000 سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كردو بەرهەمەكانیان بینەرێكی زۆری هەبوو, گروپی (BSB)توانی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكات ئەویش بەهۆی ئەوەی كە لە سەرانسەری جیهاندا زیاد لە 130 ملیۆن كۆپی لە بەرهەمەكانیان فرۆشراو لە ڕێزبەندی یەكەم مایەوە وەك پڕفرۆشترین بەرهەمی گروپی موزیكی, هەروەها دیارترین ئەڵبۆمی گۆرانیی ئەم گروپە بریتییە لە (Millennium) كە ساڵی 1999بڵاوكرایەوەو 40ملیۆن كۆپی لێ فرۆشرا .

ئەم گروپە ساڵانێكی زۆر لە كاری هونەری بەردەوامبوون و ژمارەیەك ئەڵبۆمی گۆرانییان بڵاوكردەوە بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ بێدەنگ دەبن و كارەكان دەوەستێنن دواجار دووبارە یەكدەگرنەوەو ساڵی 2005 ئەڵبۆمێكی گۆرانی بەناونیشانی(Never Gone) بڵاودەكەنەوە,بەڵام ئەم یەكگرتنە زۆر ناخایەنێت و ساڵی 2006 كیڤن لە گروپەكە دوور دەكەوێتەوە كە ئەمەش كاریگەری لەسەر گرووپەكە دەبێت,لە دواییدا ئەندامانی (BSB)شێوازی كارەكانیان دەگۆرن و وەك گروپێكی چوار كەسی لە كارە هونەریەكانیان بەردەوام دەبن و دوو ئەڵبۆمی گۆرانی بڵاودەكەنەوە بەناوەكانی(Unbreakable) لە ساڵی 2007 و ئەڵبۆمی(This Is Us)لە ساڵی 2009,لە بەریتانیا ساڵی 2012 ئەم گروپە موزیكییە بە سوپرایزەوە لەسەر ستەیج دەركەوتن و دووبارە هاتنەوەی كیڤن-یان ڕاگەیاند .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top