كامێرای كـوندەپەپۆ

كامێرای كـوندەپەپۆ

باڵندەی كوندەپەپۆ چاوەكانی لە باڵندەكانی دیكە جیاوازە، تیژتر و وردبینترن. بەهەر چواردەوری خۆیدا سەری دەسووڕێنێ. كامێرای جۆری Meeting Owl3 كامێرایەكی 360 پلەییە، وەك چاوەكانی كوندەپەپۆ دەچێت و ناوەكەشی واتە كۆبوونەوەی كوندەپەپۆ.

كامێراكە فوول ئیچ دییە. كامێرای زیرەكە و بەكارهێنەرەكەی دەناسێتەوە. فۆكسی خۆكارە و بڵندگۆ و زوومی سمارتە. كامێراكە تایبەتە بە كۆبوونەوەكان.

بۆ نموونە لە هۆڵێكدا لە هەموو لایەك خەڵك دانیشتووە، كامێراكە هەموو كەسەكان نیشان دەدا و كاتێك یەكێك دەدوێ راستەوخۆ بەشێوەی زیرەك فۆكس دەخاتە سەر ئەو كەسە. دەنگی كامێراكەش 360 پلەیە و زیاتر لە 5مەتر لە دەوروبەری خۆی دەنگ دەداتەوە. كامێراكە هەم بۆ كۆمپیوتەر و هەم بۆ مۆبایل و تەبلێت دەبێت.

لەگەڵ گشت پرۆگرامەكانی تایبەت بە ڤیدیۆ كۆنفرانس دەگونجێت. لە ماوەی سیمینار و كۆبوونەوەكاندا راستەوخۆ فۆكس دەخاتە سەر كەسێك و دەكرێت لەیەك كاتدا فۆكس بخاتە سەر چوار كەس.

 

Top