سیلینا گۆمێز:من خانمە مۆدێل نیم

سیلینا گۆمێز:من خانمە مۆدێل نیم

خانمە ئەكتەر و گۆرانبیێژی ئەمریكی(سیلینا گۆمێز) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند زانیارییەكی نوێی دەربارەی زیاد بوونی كێشی و جۆری نەخۆشییەكەی خستەڕوو .

سیلینا گۆمێز لە پەخشێكی ڕاستەوخۆدا لە سۆشیال میدیا بە ڕاشكاوانە چەند زانیارییەكی دەربارەی زیاد بوونی كێشی خستەڕوو و وەڵامی هەموو ئەو ڕەخنانەی دایەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاراستەی دەكرا,سلینا ڕایگەیاند كە ئەو بەرگری لەشی لاوازە و بە بەردەوامی دەرمان دەخوات هەر ئەوەش هۆكار بووە كە كێشی زیاد بكات و قەڵەو بێت, هەروەها سیلینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو چارەسەرییە پزیشكییەی كە وەریدەگرێت وا دەكات ئاو لە لەشی كۆببێتەوەو كێشی زیاد بكات, سلینا ئەوەشی دووپات كردەوە كە هەر كات وازی لە دەرمانەكان هێناوە بە هێواشی و بە ڕێژەیەكی كەم كێشی دادەبەزێت .

هەروەها لە بارەی ڕەوشی تەندرووستیی, سیلینا گۆمێز ڕایگەیاند:من ئاگاداری خۆمم و گرنگی بە باری تەندرووستیم دەدەم دەرمانەكان گرنگن بۆ من و هەست دەكەم كە یارمەتیدەرمە, هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی:من خانمە مۆدێل نیم.. وە هەرگیز نابم بە خانمە مۆدێل .

شایەنی باسە..ئەگەر چی ساڵی ڕابردوو,ریما گۆرانیبێژ و ڕەپوانی نەیجیری  گۆرانی (calm down) لە چانێڵی خۆی لە یوتیوب بڵاوكردەوە كە سەركەوتنێكی باشی بە دەستهێناو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆری هەبوو,هەمان ئەم گۆرانییە بە شێوەی دوێت بە هاوبەشی ئەم هونەرمەندەو (سيلینا گۆمێز) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە كە ئەم بەرهەمە دووبارە سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و گۆرانییەكە لە چانێڵی یوتیوبی سلینا لە ماوەی 5 مانگدا زیاد لە 301ملیۆن بینەری هەبووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top