ئه‌مڕۆ پایته‌خت یارى هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌ باوه‌ش ده‌گرێ

ئه‌مڕۆ پایته‌خت یارى هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌ باوه‌ش ده‌گرێ

له‌ خولى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی
ئه‌مڕۆ پایته‌خت یارى هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌ باوه‌ش ده‌گرێ
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى 17هه‌می خولى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌كاتژمێر چوار و 15 خوله‌كی ئێواره‌ له‌ سه‌ر یاریگاى شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له‌ كلاسیكۆى كوردستان و له‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و نه‌ورۆزى شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر پێویستى به‌س ه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى كه‌ یارى ڕابردووش له‌سه‌ر ده‌ستى ڕاهێنه‌رى كاتى یانه‌كه‌ عه‌بدولقادر حوسێن له‌ شارى زاخۆ به‌ خالێك گه‌ڕانه‌وه‌، ئێستاش یانه‌كه‌ خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌ كه‌ناری ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێچكه‌ى سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌ باشه‌كان، یانه‌ى نه‌ورۆزیش له‌ سه‌ر ئه‌م یاریگایه‌ یارییه‌كانى خۆى ئه‌نجام ده‌دات خاوه‌ن ئاستێكى باشه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌ له‌ یانه‌ى هه‌ولێر وه‌كو پێویست تره‌، بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگی خۆى هه‌یه‌، هه‌ولێرییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاریگاو هانده‌ران له‌ سه‌ر حیسابی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، نه‌رۆزیش نایه‌وێ به‌ ده‌ستى به‌ تاڵ له‌ یاریگا بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

Top