كێشەی نێوان شیرین و كۆمپانیای رۆتانا سەریهەڵدایەوە

كێشەی نێوان شیرین و كۆمپانیای رۆتانا سەریهەڵدایەوە

خانمە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی میسری(شیرین عەبدولوەهاب) تووشی كێشەیەكی یاسایی بۆوەتەوەو ڕەنگە بەشێكی زۆر لە سامانەكەی لە دەست بدات .

ئەگەر چی لە ساڵانی ڕابردوودا گفتوگۆی ئەم ناكۆییەكە داخرا بەڵام پێدەچێت كە تەنها بە ڕێكەوتنێكی كاتی كێشەكان چارەسەر كرابێت .

لە ئێستادا بە پێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیا و ڕۆژنامە عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە, كۆمپانیای (رۆتانا)ی سعودی بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوە,دیسانەوە داوای قەرەبووی 10ملیۆن جونەیهی میسری لە شیرین عەبدولوەهاب دەكات كە دەكاتە نزیكەی 400هەزار دۆلاری ئەمریكی, بەو پێیەی كە ئەم خانمە هونەرمەندە پابەندی گرێبەست و خاڵەكانی نێو ڕێكەوتنەكەی نەبووەو شیرین دەبێت دوو ئەڵبۆمی گۆرانی كە هەریەكەیان 10 تراكی گۆرانی لە خۆ دەگرێت وە چەند ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانی و سێ كۆنسێرتی گۆرانی پێشكەش بكات كە كۆمپانیای رۆتانا كاری بەرهەمێنانی ئەنجام دەدات .

كێشەی نێوان شیرین و كۆمپانیای رۆتانا سەریهەڵدایەوە

دوای گفتوگۆی نێوانیان و نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك, لە ئێستادا شیرین عەبدولوەهاب لە ڕێی دادگا ئەوەی خستەڕوو كە ئەو پابەندی خاڵەكانی نێو گرێبەستەكەی بووە لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانا, وە ئامادەیە كار بۆ تۆماركردنی ئەڵبۆمە گۆرانییەكانی بكات لە بەرواری ئەو داواكارییەی كە لە دادگا پێشكەشی كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top