میران محه‌مه‌د له چه‌ند یانه‌یه‌ك داواكراوه
میران محه‌مه‌د له چه‌ند یانه‌یه‌ك داواكراوه
یه‌كێك له یاریزانه لاوه به‌تواناكانى یانه‌ى زانكۆى جیهان كه ماوه‌یه‌كى زۆره له‌و یانه‌یه یارى ده‌كات ئه‌ویش میران محه‌مه‌ده ئه‌مساڵیش له ریزی یانه‌كه به‌رده‌وام بووه له یارى كردن، له قۆناغی یه‌كه‌مى خوله‌كه ئه‌م یاریزانه وه‌كو پێویست هه‌ڵى یارى كردنى پێنه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانى یانه‌كه بێت، بۆیه له قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ریزى یانه‌كه‌ى جێهیشتووه، له‌باره‌ى هۆكارى رۆیشتنى له یانه‌ى زانكۆى جیهانیش میران محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له‌م یانه‌یه ئاسوده نه‌بوویه‌مه له‌م وه‌رزه بۆیه بیرم له جێهیشتنى یانه‌كه كرد كه یانه‌یه‌كى تر بۆ ژیانى وه‌رزشیم هه‌ڵبژێرم، سوپاسى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌م كه ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵیان وه‌كو یاریزان یاریم بۆیان كردوه، له‌باره‌ى چوونى بۆ یانه‌كانى تریش گوتى" له چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوم بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م، به‌ڵام له هه‌موویان نزیكتر له یانه‌ى ئاسۆ نزیكم ده‌مه‌وێ له خولى پله دووه‌كانى كوردستان یارى بۆ ئه‌و یانه‌یه بكه‌م، هیوادارم بتوانم له داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك پێكهاتم بتوانم خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه بكه‌م و كاریگه‌ریم هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه به‌به‌ره‌وو پێش ببه‌م.
كارزان كانه‌بی