بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە نیوزلەندای هەژاند
ئەمڕۆ (چوارشەممە) بوومەلەرزەیەک زۆربەی ناوچەکانی نیوزلەندای هەژاند، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانی ماددی لەم بوومەلەرزەیەدا بڵاونەکراوەتەوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی نیوزلەندا بڵاویکردەوە: "ئەم بوومەلەرزەیە بەگوڕی 6.1 پلە بووە بە پێوەرەکانی ڕێختەر و ناوەندەکەی لە نزیک « ویلنگتۆن »، پایتەختی ئەم وڵاتە بووە". ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٥٠ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل